دیارە خاباتکردن لە پێناوی هەر ئامانجێک بە تەنها رێگایەکەوە نەبەستراوە بەڵکو جۆرەها رێگا لە بەردایە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە. ئێستاکە کە دەنگۆێ گوایە گفت و گۆ یان دانوستاندن لە نێوان بەشێک لە لایەنەکانی کوردستانی ئێران و کۆماری ئسلامی هەیە، ئایا دانوستاندن لەگەڵ لایەنی بەرامبەر یان " دوژمن " رەوایە و ئەو دەرگایە دەبێ هەمیشە کراوە بێت؟
نەسرین رەمەزانعلی ئەندامی (دەفتەری) مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵیت " بە هیچ شیوەیەک دانوستاندن یان دانیشتن لەگەڵ حکومەتی ئیسلامیدا لە لایەن ئەم چوار حزبەوە لەو هەل و مەرجەی کە ئەمرۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تێدایە، بێ چەند و چۆن دەبێ پەسەند نەکرێت، ئەم چوار حزبە هاتوون لە پشت سەری خەڵکەوە و بە ناوی خەڵکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا وتو وێژیان هەبێت، بە بڕوای من لە هاووسەنگی هێزەکانەوە هەر جۆرە (مذاکرە) یەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا ( محکومە) ".
نەسرین خانم هەر وەها دەڵێت " بە بڕوای من، تاقیکردنەوەکانی کورد لە هەر چوار پارچەکانی کوردستان پێشانی داوە کە پارتە کوردیەکان هیچ کات هیچ شتێکیان نەکردووە کە لە خزمەتی گەلی کوردا بێت وە هیچ کاتیش لە دانوستاندن و سەودایانێک کە کردوویانە خەڵکیان بەشدار نەکردوون ".
نەسرین خانم دەشڵێت " من داواکارم لە هەموو پارت و سازمانەکانی ئێرانی و کوردیبە هیچ شیوەیەک ئامادە نەبن لە گڤت و گۆ کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بەڵام ئێستاکە لە هەل و مەرجێکداین کە پارتەکانی چەپ، هێزە رادیکاڵاکان، هێزە شوڕشگیرەکان دابنێشن و لەسەر ئاێیندەی دووای کۆماری ئیسلامی گفت و گۆیان هەبێت".
Your browser doesn’t support HTML5