ڕۆژی شەممە لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەچوو كە بۆ خوێندنەوەی سێ پێشنیازی یاسایی دەبێت، دڵگەش ڕەمەزان پارێزەر و چالاكی سڤیلە ئەوان لە ماوەكانی رابردوودا چەندین خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداوە و داوایان دەكرد بەجدی كار لەسەر هەموو ئەو پرۆژانە بكرێت كە بۆ خزمەتی گشتی پێشكەشی پەرلەمان كراون ناوبراو بۆ دەنگی ئەمەریكا لەبارەی ئەم جۆرە پڕۆژانەوە دەڵێت ئێمە متمانەمان پێ دەبێت تاكو ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەكرێن كاتێك پڕۆژەكان جێبەجێكران متمانەیەكی تەواو دەكەین ئەگەر تەنها قسە بێت متمانە ناكەین واتا خەڵكی كوردستان بە چاڵاكوان و ڕۆژنامەنووسان و یاساناسان و ڕۆشنبیر و پارێزەران و بە تێكرای هاووڵاتیانی كوردستان متمانەیان نامێنێت، دەمانەوێ خۆلی پێنجەمی پەرلەمانی خولێكی بەهێز بێت و دەمانەوێ كوردستانێكی بەهێز درۆست بێت لەبەر ئەوەی شەڕی داعش نەماوە و ئاوارەكانی زوربەیان گەڕانەوە و شەڕی حشدی شەعبی نەماوە نرخی نەوتی كوردستان ئێستا بەرزبووەتەوە ، دەمانەوێ ئەمجارە پەرلەمان خولێكی بەهێزی هەبێت دڵسوزانە كار بكات نەك تەنها بۆ موچە كار بكات و بچێت دەوامەكەی خوی بكات و بگەڕێتەوە یان هەر پڕۆژەیەك كە پێشكەش دەكرێت پڕۆژەكە جێبەجێ نەكرێت.
لەبارەی كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی كوردستان، سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت بەرنامەی كار سێ تەوەر بوو، یەكەم: پێشنیازی یاسای مرۆڤسازی لە هەرێمی كوردستان و دووەم: پێشنیازی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووی شارەوانیەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها سێیەم: پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای ژمارە 3 ی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لەو كۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پێشنیازی یاسایی كرا ئەوانیش یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە و هەروەها هەمواری یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ، پێشنیازی یاسای مرۆڤسازی رەتكرایەوە بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو بەجێهێشت خوێندنەوەی یەكەمی بۆ نەكرا، ئەوەی بریارە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە.
لە ئێستادا هاووڵاتیان بەشێوەیەكی گشتی چاوەڕوانی ئەوەیان لە ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان هەیە كەوا كاری جدی لەسەر هەموو ئەو پڕۆژە یاسایانە بكەن كەوا خزمەتی گشتیان هەیە تا هاووڵاتیان لەو نیوەندەدا سودمەندبن.
Your browser doesn’t support HTML5