جاڵجاڵۆکەی بچووک تێکەڵاویان پێخۆشە، بەڵام جاڵجالۆکەی تەمەن گەورە یەکتری دەخۆن
توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری PLOS Biology دا دەڵێت، پێدەچێت جاڵجاڵۆکەی تەمەن گەورە دوای ماوەیەک بەتەنیای لەبیریان دەجێتەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتر بکەن، بەمەش شەڕينگێز دەبن.
ئەم ئاکامانە لەوانیە هاریکاری زاناکان بێت بۆ تێگەیشتن لەهۆکاری ئارەزوی هەندێک جۆری جاڵجاڵۆکە ئەگەر بۆیان هەڵکەوێت هاوشێوەکانی خۆیان دەخۆن.
ڤێۆلێت کیارا خوێنداکری خوێندنی باڵا لە زانکۆی تۆلۆز لەفەرەنسا و بەرپرسی توێژینەوەکە دەڵێت" جاڵجاڵۆکە بەشێکی گرنگە لەسیستەمی ئیکۆلۆجی و ژینگە و زۆر جار بەهەڵە تێگەیشتن بۆیان هەیە".
هەروەها خاتوو کیارا دەڵێت "جاڵجاڵۆکە تەنها دڕندەیەکی گۆشتخۆر نین، جاڵجاڵۆکە هەیە لەسەرەتای ژیانیاندا ئارەزویان بە تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی هەیە، هەندێکیش بۆ هەموو ژیانیان تێکەڵاو دەبن".
جاڵجاڵۆکەی بچووک لەسەرەتای ژیانیاندا پێکەو دەژین و هەندێک جارە ژمارەیان دەگاتە سەدان، بەڵام کە گەورە دەبن، زیاتر بەتەنیایی دەژین. لەنیوان 40 هەزار جۆردا لەو جۆرانەی ناسراون، هەموویان بێچگە لە 30 جۆرە لەکاتی گەورەبوونیاندا ژیان بەتانهایی بەسەر دەبەن.
تائێستا تێگەیشتن بۆ ئەو هۆکارە نیە، یاخود بۆچی هەندێک پێکەوە دەمێننەوە. ژمارەیەک توێژەرەوە لەوباوەڕەدان جاڵجاڵۆکە لە گەڵ گەورەبوونیاندا دڕندەتر دەبن. ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لەیەکتر دوورکەونەوە. بۆ تێگەیشتن لەمە، کیارا بڕیاریدا لەنێوان رەفتاری شەڕەنگێزی و تەریک بوونی کۆمەڵایەتی یەکیان هەڵبژێرێت.
کیارا و تیمەکەی چاودێری جۆرێکی بەربڵاوی جاڵجاڵۆکەی فەرەنسایان کردوە، سەرنجیانداوە ئەو جۆرە دوای 5 ڕۆژ لە دەرچوونیان لە هێلکەکەیان لەیەک جیابونەتەوە، زاناکان لەسەرەتادا ئەو تێگەیشتنەیان هەبوە کە ئەمە ئاماژایە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕەنگێزیی نێوانیان.
بەڵام لەلایەکی کەوە ئەو جاڵجاڵۆکانەی بەتەنها دانراون، دوای 5 ڕۆژ دەستیان بەجمووجۆڵ کردوە، بەواتایەکیدی جاڵجاڵۆکەکان لە براکانین ڕایان نەکردوە وەک مەترسیەک لەوەی بخۆرێن، بەڵکوو قاچیان راکیشووە و توانای جمووجۆڵیان زیاتر بوە لە گەڵ گەشەکردنیان.
ئەگەر ڕەفتاری شەڕەنگێزیی بەشێوەیەکی سرووشتی ڕوو نەدات لەگەڵ گەورەبوون، ئەوە دەبێت شتێکی کە ڕووبدات، بۆ ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنووەیە، زاناکان هەندێک جاڵجاڵۆکەیان بەتەنها دانەوە و هەندێکی کە بەکۆمەڵ. دواتر بۆ توێژینەوە لەسەر کاردانەوەیان هەموویان لەیاک جێگا کۆکراونەتەوە.
جاڵجاڵۆکەکانی لە گرووپدا گەورەبوون هەوڵیان نەداوە جۆرەکانیدی بخۆن، بەڵام ئەوانەی بەتەنها بوون، بەڕێژەی 40%ی کات هێرشیان بردوە. بەو واتایەی چەند کات بەتەنهایی بەرسەر بەرن، ئەگەری هەوڵدانیان بۆ خواردنی جاڵجاڵۆکەیکە لایان زیاتر بوە. زاناکان گەشتونەتە ئەو ئاکامەی کە تەنهایی جاڵجاڵۆکە شەڕينگێزایان دەکات، نەک پێچەوانە.
توێژینەوە: هەڵگرتنی قورسایی لە وەرزش کردنی ئاسایی بەسوودترە بۆ نەهێشتنی چەوری دڵ.
(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ دەردەخات کەسانی کێشەی قەڵەویان هەیەو وەرزش دەکەن جۆرێک لە چەوریی دەوری دڵیان ئەوەی پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە کەمی کردوە.
توێژەرەوان گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە جۆرێک لە چەوری دڵ ناسراو بە چەوریی Pericardium کەمی کردوە کە یاری ئاسنیان کردوە، بەڵام لای ئەوانەی کە وەرزشی ئاسایییان کردوە ئەو سوودەیان لێ نەبینیوە.
ئەم 2 جۆرە لە وەرزش کردن بۆتە هۆکاری کەمکردنەوەی چەوریی جۆری 2، کە بریتیە لەچەوریی ناوسک و ژێر پێست، ئەوەی پەیوەندی بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.
دکتۆر ریجیت هۆگارد کریستنسن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لەناوەندی توێژینەوەی هەوکردنی هەرسکردن و ناوەندی توێژینەوەی چالاکیەکانی جەستە لەنەخۆشخانەی کۆبنهاگن دەڵێت "بەم دەرئەنجامە سەرسام بووین".
سەرباری ئەوەی توێژینەوەکە ڕوونکردنەوە نادات داخۆ بۆ هەڵگرتنی قورسایی کاریگەری جیاوازی بەراورد بەوەرزشی ئاسایی هەیە؟، خاتوو کریستنس دەڵێت " لە توێژینەوەی پێشتر کراوە بۆمان دەرکەوتوە کە قوورسایی هەڵگرتن هاندەرێکی بەهێزە بۆ دروستکردنی ماسولکە و باشترکردنی هەرس بەراورد بە وەرزشی ئاسایی، هەروەها لەوباوەڕەداین بەشداربوانی قورسایی هەڵدەگرن لەڕۆژەکەدا کالۆری زیاتر دەسووتێنن هەروەها لەوکاتانەی کە وەرزشیش ناکەن بەراورد بەوانەی وەرزشی ئاسایی دەکەن".
بۆ زیاتر زانیاری لەسەر کاریگەری جۆری وەرزشەکان بۆ سووتانی چەوریی دڵ کریستنسن و هاوڕێکانی توێژینەوەیان لەسەر 32 کەسی قەڵەو کردوە کە چالاکیان کەم بوە و نەخۆشی دڵ و شەکرەوە لەرزۆکی گوێچکەلەی دڵیان هەبوە.
بەشداربوان بەسەر بەرنامەی وەرزشی ئاسایی و قورسایی هەڵگرتن بۆ ماوەی 3مانگ دابەشکراون و گروپێکیشیان هیچ چالاکیان نەبوە. هەر کەسێک لە تیمەکان پشکنینی لەرینەوەی مەگناتیکیان بەر لەدەسپێکی بەرنامەکە بۆ کراوە و دواتر لە کۆتاییشدا.
هەردوو گرووپی وەرزشی ئاسایی و قورسایی هەڵگرتنیان کردوە چەوریییان کەمبۆتەوە، وەزشی ئاسایی بەڕێژەی 32% و قورسایی هەڵگرتن 24%، بەڵام ئەوانەی قورسایییان هەڵگرتوە زیاتر چەوریی دڵیان بەڕێژەی 31% تواوەتەوە، ئەمانە هەمووی بەراوەرد بەوانەی هیچ وەرزشیان نەکردوە.
دکتۆر شادی سەرۆکی بەشی تایبەت بە نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ لە ناوەندی دیترۆیتی پزیشکی لەئەمریکا دەڵێت: لەکاتێکدا زۆر توێژینەوە بۆ کاریگەری کەمکردنەوەی قەڵەوی لە دەوروبەری ناوقەدا دەکرێت، توێژینەوە نوێکە سەرنج ڕاکێشە، بەوپێیەی توێژینەوە بەتایبەت لە پەیوەندی چەوریی دڵ و وەزشکردن.
توێژینەوە: پیاوانی ماست دەخۆن ئەگری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمترە.
(ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی داوە بەوەی پیاوانی بەڵانیکەمەوە هەفتەی 2 کەڕەت ماست دەخۆن لەوانەیە مەترسی تووشبونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمکەنەوە.
توێژەرەوان ئاماری نزیکەی 32606 پیاو و 55743 خانمیان کردوە، لەوانەی پشکنینی کۆڵۆنیان بە بەنازور لە نێوان ساڵانی 1986 و 2012دا بۆکراوە. بەشداربوان لە توێژینەوەکە هەموو 4 ساڵ جارێک زانیاریان لەسەر هەڵسوکەوت و شێوەی ژیان و خواردن و وەرزشکردنیان داوە.
لە ماوەی ئەو 26 ساڵەدا 5811 پیاو تووشی دوومەڵی کۆڵۆن بوون، یاخود هەندێکیان ناسروشتی بوە و ئەگەری هەبوە ببێت بە شێرپەنجە، 8116 خانمیش تووشی دومەڵی غوودە بوون.
بەراورد بەو پیاوانەی هیچ ماستیان نەخواردوە، ئەوانەی بەلانی کەمەوە هەفتەی 2 کەڕەت خورادویانە بەڕێژەی 19% کەمتر تووشی دومەڵی ئاسایی نەبوون، کە جۆڕێکە بەربڵاوە لەقۆلۆندا هەیە. ئەوانەشی ماستیان خواردوە بە رێژەی 26% کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە دومەڵ هەبوە لەوجۆرەی لەوانیە دواتر ببێت بە شێرپەنجە.
دکتۆر ین ساو بەشداری توێژینەوکە لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی واشنتن دەڵێت " داتاکان بەڵگەی نوێ دەخەنە بەردەست کە ماست ڕۆڵی هەیە لە قۆناغی سەرەتای تووشبووندا بە شێرپەنجەی کۆڵۆن".
ووتیشی دەرئەنجامەکان دەردەکەون، ئەگەر توێژینەوەی داهاتوو پشتیوانی بکات، کە ماست لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە دومەڵی کۆڵۆن و غودەی ئافرەتان کەمکاتەوە".
توێژینەوەی پێشتر خواردنی ماست و کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنی بەیەکەوە بەستۆتەوە، هەندێک لە زاناکان لەوباوەڕەدان کە هۆکاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ نەشونمای بەکتریای بەسوود لە گەدەدا. بەڵام تائێستا زانیاریان لە سەر شێوەی کاریگەری ماست نیە لەسەر تووشبوون بە هەوکردنی غودەوە.
Your browser doesn’t support HTML5