ڕۆژی شەممە بە دروشمی " عەفرین ناسنامەی خوێن و ئەزمونی ژیانە" شەشهەمین میهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان ناسراو بە (HRRK) لە قامشلۆ دەستیپێکرد.
پاش خوێندنەوەی وتارەکان و بەخێرهاتن، گروپی میوزیکی یارا کە لە هونەرمەندانی عەفرین پێکهاتوون، چەند گۆرانییەکیان پێشەکشی ئامادەبوان کرد.
ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی میهرەجانەکە و شاعیری بەناوبانگی کورد ئەحمدی حوسەینی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم میهرەجانە ئەوەیە کە کولتوری گوێگرترن لە یەکتر لە ناو ڕۆشنبیران لە ڕۆژئاو بچەسپێت."
بە پێی کۆمیتەی ئامادەکاری ، میهرەجانەکە بۆ پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین سمینار، پانێل، کۆڕی شیعری، پێشانگای شێوەکاری و نیشاندانی فیلم ئەنجام دەدرێت.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان زانا عومەر ببیستە.
Your browser doesn’t support HTML5