نەخۆشی سوزەنەک لەئەوروپا بەڕێژەی 70% بەرز دەبێتەوە.

لەندەن - شارەزایانی تەندروستی دەڵێن لە 10 ساڵی ڕابردودا لەئەوروپا تووشبوون بەنەخۆشی سوزەنەک بەڕێژەی 70% بەرزبۆتەوە و بۆ یەکەم کەڕەتە لەوەتای ساڵی 2000رەوە لەهەندێک وڵاتدا ڕێژەکەی لە نەخۆشی ئایدز بەرزترە.

ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئەوروپا بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیەکان ناسراو بە (ECDC) دەڵێت، تووشبوونەکانی بەهۆی سێکسەوە دەگوازرێنەوە و ناوەندەکانی نەخۆشی و نەخۆشخانەکانی لێ ئاگادار کراوەتەوە، دەردەخات لەوتای ساڵی 2010ەوە بەڕێژەی 70% بەرزبۆتەوە. هۆکاری ئاستی بەرزبوونەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی سێکس پێپارێزگاری وهەروەها ڕەفتاری سێکسی مەترسیدار بەتایبەتی لەنێوان پیاوانی هاوڕەگەزخواز.

ئەندرۆ ئاماتۆ شارەزای نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەڕێگای سێکسەوە لە ناوەندی (ECDC) دەڵێت "سەردانەکان دوای تووشبوون بەنەخۆشی سوزونەک لەئەوروپا پڵاوە، بەچەند هۆکارێکیشە، لەوانە ئەوکەسانەی کاری سێکس دەکەن بێ بەکارهێنانی کۆندۆم بۆ خۆپاراستن و هەبوونی سێکس لەگەڵ زیاتر لەکەسێکدا، هەروەها کەمبوونەوەی ترس لەتووشبوون بەئایدز.

ڕاپۆرتەکەی ئەوروپا دوای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دێت لەمانگی ڕابردوودا، کە دەڵێت نزیکەی 1 ملێۆن کەس ڕۆژانە لەهەموو جیهاندا تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن لەڕێگای پەیوەندی سیکسەوە.

ئەگەر سوزەنەک چارەسەری بۆ نەکرێت، لەوانیە کاردانەوەی تووندی لای ژنان و پیاوان هەبێت، لەوانە مردنی منداڵ بەر لەدایکبوون لەسکی دایکیدا، یاخود دوای لەدایکبوون و بەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی (ئێچ ئای ڤی)، لەساڵی 2016دا نەخۆشی سوزەنەگ گەورە هۆکاری لەدەستدانی منداڵبوە لەجیهاندا.

ڕێکخراوی (ECDC)بنکە لە ستۆکهۆڵم کە چاودێری تەندروستی نەخۆشیەکان لەئەوروپادا دەکات، رایگەیاند، بەگشتی لە ساڵی 2007ەوە تا2017 لە30 وڵاتدا 260 هەزار تووشبوونی نەخۆشی سوزەنەک تۆمارکراوە.

تەنها لەساڵی 2017دا ڕێژەی تووشبوون بەنەخۆشی سوزەنەک لەبەرزترین ئاستدابوە، تۆماری 33 هەزار تووشبوون کراوە. ئەمەش واتای ئەوەیە لەوەتای سەرەتاکانی سەدەی بیستەوە، ناوچەکە تووشبوونی نەخۆشئ سووزەنەکی زیاتر بوە لەتووشبون بە HIV کە هۆکاری نەخۆشی ئایدزە.

بەڵام کێشەکە لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی‌دی جیاوازە، ڕێژەی تووشبوونەکان لە 5 وڵاتدا 2 ئەوەندە بەرزبۆتەوە، لەهەریەک لە بریتانیا و ئەڵمانیا و ئیرلەندا و ئیسلاندا و مالتا، بەڵام بەڕێژەی 50% لە ئەستۆنیا و ڕۆمانیا کەمتربۆتەوە.

ڕاپۆرتی (ECDC) دەڵێت، نزیکەی 2\3ی توشبوونەکانی تۆمارکراون لەنێوان ساڵانی 2007 و 2017دا بوە، زۆرینەی بەهۆی ئەنجامدانی سێکسی هاورەگەزخوازەوە بوە، لەکاتێکدا لەنێوان ژن و پیاودا بە ڕێژەی 23% و لەنێوان ئافرەتان و ئافرەتاندا 15% بوە.

لە وڵاتانی لاتڤیا و لیتوانیا و ڕۆمانیا ڕێژەی دەستنیشانکردنی لەنێوان پیاواندا ئەوانەی سێکسیان لەگەڵ پیاواندا کردوە کەمتر لە 20% بوە، بەڵام لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیرلەندا و هۆڵەندا و سوید و بریتانیا زیاتر لە 80% بوە.

ئاماتۆ دەڵێت دەبێت خەڵکی هانبدەین کە کۆندۆم بۆ پاراستن بەکاربێنن.

توێژینەوە: ئەگەری پەیوەندی خواردنەوە شیرینەکان و تووشبوون بەشێرپەنجە هەیە.

لەندەن (ڕۆیتەرز) – توێژەرەوان دەڵێن ئەوکەسانەی خواردنەوەی شیرینی زۆر دەخۆنەوە مەترسی تووشبونیان بە شێرپەنجە بەرزدەبێتەوە، هەرچەندە دەرئەنجامەکانی پێی گەیشتوون پەیوەندی ناسەلمێنێت.

ئاکامی توێژینەوەیەکی گەورە لەفەرنسا دەڵێت، کەمکردنەوەی خواردنەوەی شیرین لەوانیە هاریکاربێت لە کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبوونەکان بە شێرپەنجە.

خواردنەوەی شیرینیەکان لەجیهاندا لە دەیان ساڵی ڕابردوودا بەرزبۆتەوە و بە بەرزبوونەوەی کێش دەبەسترێتەوە. کەهۆکارە بۆ مەترسی تووشبون بە شێرپەنجە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری بەخەڵی دەدات کە پێویستە خواردنەوەی شیرینی ڕۆژانە دەبێت کەمتر بێت لە 10% لە کۆی خواردنی شیرینی. هەروها ڕێکخراوەکە دەڵێت ئەگەر ڕێژەکە کەمتربکرێتەوە بۆ 5% یان 25 ملیگرم ڕۆژانە، بۆ تەندروستی باشترە.

بەمەبستی باشترکردنی تەندروستی گشتی زۆر لە وڵاتان وەک بریتانیا و بەلجیکا و فەرەنسا و مەجەر و مەکسیک باجیان سەپاندوە یاخود بەنیازن بیسەپێنن بەسەر شەکردا.

توێژینەوەیەکی نوێ لە گۆڤاری تەندروستی بریتانیادا بڵاوکراوەتەوە، شیکاری لەسەر 101257 کەسی گەورەی فەرەنسا کردوە، 21% پیاوان و79% ئافرەتان. توێژینەوکە دەڵێت هەڵسەنگاندن چاودێری بۆ خواردنەوەی شیرین کردوە بۆ ماوەی 9 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2009 تا 2018، لەڕوی کاریگەری لەسەر هەموو جۆرە شێرپەنجەکان، بەتایبەتی مەمک و کۆلۆن و پرۆستات.

توێژەرەوان چەند فاکتەرێکیان بەهەند وەرگرتوە وەک مەترسی بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، لەوانە تەمەن و جۆری ژیان و ئاستی خۆوێندن و مێژوی خیزان و جگەرکێسان و ئاستی چالاکی جەستە.

ئامارەکان دەریانخستوە، بەزبوونەوەی 10 ملیمەتر لەخواردنەوەی شیرین پەیوەندی هەبوە بە بەرزبوونەوەی 18% مەترسی تووشبون بەشێرپەنجە بەگشتی، بەڕێژەی 22% شێرپەنجەی مەمک.

شارەزایانی لە توێژینەوەکدا بەشدار نەبوون، دەڵین بەشێوەیەکی دروست کراوە و لەسەربنەمای بەهێز، بەڵام دەڵین دەرئەنجامەکانی ناتوانێت هۆکارەکان و کاریگەری دەستنیشان کات.

ئەمیلیا لەیک شارەزای تەندروستی گشتی لە زانکۆی تیساید لەبریتانیا دەڵێت" ئەم توێژینەوەیە وەڵامێکی بنبڕ نادات بە پەیوەندی و هۆکاری نێوان شەکر و شێرپەنجە، زیاتر سەنگی دەخاتە سەر کەمکردنەوەی خواردنی شەکر".

ڕوسیا تلسکۆپی نوێ بۆ واڵایی دەنێرێت.

مۆسکۆ (ڕۆیتەرز) – دوای 4 ڕۆژ لە دواکەوتن ئاژانسی ئاسمانی ڕوسیا (ڕۆسکۆسمۆس) ڕایگەیاند، مووشەکی برۆتۆن – M بەرهەمی روسیا سەرکەوتوبوو لە گەیاندنی تلسکۆبی ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ خولگەی زەوی.

ئاژانسەکە ووتیشی دووربینەکەی ناسراوە بە Spektr-RG لەموشەکەکە جیابۆتەوە وگەشتۆتە خولگە، و بەرەو پێگەکە لەواڵایی‌دا دەچێت.

خاڵی لاگرانج پێگەیەکی بێوینەیە لە کۆمەڵەی خۆردا، لەوێ تیلسکۆبەکە دەتوانێت پێگەی خۆی بپارێزێت سەبارەت بە خۆر و هەسارەکانی لەدەوری دەسوورێنەوە.

خاڵیL2 لە دوریی 1.5 ملێۆن کیلۆمەترە لەزەویەوە، نموونەیە بەتایبەتی بۆ تلسکپۆبی وەک سپێکتەر، ئەگەر پلانەکە بێ‌ کێشە بەڕێو بجێت ئەوا لە دوای 3 مانگ دەگاتە ئەو پێگەیە. بەمش یەکەم تلسکۆبی ئاسمانی ڕوسیا دەبێت لە دەرەوەی خولگەی زەوی کاردەکات لەدوای سەردەمی سۆڤێتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 15-07-2018