بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زۆر جار لە دەرکەوتن، لێدوان و وتو وێژەکانیاندا سەرزنشتی پەکەکە دەکەن وە بە گوێرەی قسەی ئەوان دەڵێن " بونەتە دەرەدەسەری بۆ هەرێمی کوردستان". ئایا هەموو کەسێک وا بیر دەکاتەوە
ئایا گۆڕەپانی خەباتی پەکەکە کوردستانی عێراقە وە یا خود وەکو دەووترێ بۆ شەڕەکەیان ناگۆزنەوە تورکیا.
ئەگەروەکو دەووترێ هیچ لۆژیک نییەوڵاتێک خاوەن سەروەری بێت رێگا بدات کە هێزی چەکداری وڵاتێکی تر بە کار بهێنن بۆ هێڕش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵام خەڵکانێک دەڵێن چ لۆژکێکە و بە فەرمانی کێ هێزی وڵاتێکی تر دەیان بنکە و بارەگای لەشکەری لە وڵاتێکی تردا هەبێت؟
عەباس یەگانە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوری دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " تیروانینی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستانوە بە تاێبەتی بەرپرسە حیزبیەکان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان تێراونینێکی زۆر هەڵەیە و ئەوە هەر پاساو هێنانەوەیە ".
کاک عەباس هەر وەها دەڵێت " یەک پارتی کوردی هەیە لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا کەڵکی لە ئیمکانات و لە بەرژەوەندی، لە خاک و لە ناوچەیەکی تری کوردستان وەرنەگرتبی، یان بە واتایەکی تر پارتێکی کوردی هەیە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی داگیرکەری پارچەیەکی تری کوردستانەوە نەبۆبێ، بە راستی ئەمانە کارەساتە، ئەم پارتانە نە ئەگەرێنەوە مێژووێ خۆیان وە نە چاوێک لە واقعی کۆمەڵگای ئەمرۆی کوردی ئەکەن، خۆ پەکەکەش نەیویست لە قەندیل و لە باشوری کوردستان هەبێت، بەڵام بمانەوێت و نەمانەوێت درووشمی پەکەکە پارێزگاریە لە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان".
کاک عەباس دەشڵێت " واز لەوەش بێنە کە زیاتر لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تورکیا هێزی لە باشوری کوردستاندا هەیە، سەفین دزەیی بێ شەرم بێ شاردنەوە بە ڕاشکاوی پشتگێری دەوڵەتی تورک ئەکا وە ئەوە پەکەکە نییە رێگری لە خەڵک ئەکا، ئەوە بۆمبارانەکانی سوپای تورکە کە رێگری لە خەڵک ئەکا".
Your browser doesn’t support HTML5