دڵشاد مەجید: لەشکەرکشیەکانی تورکیا پەیوەندی بە سیاسەتی عێراق و نەبوونی سەروەریەوە هەیە

Dilshad Majeed

زۆر کەسان نەک هەر لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە هەموو لایەکەوە باس لە نیگەرانیەکانی هاتنی سوپای تورکیا دەکەن بۆ ناو هەرێمی کوردستان. ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە بۆ ئەو نووچانە یان تەنها چاو و ڕاوە؟

ئەگەر ئەو نووچانە راست بن، عێراق وەکو وڵاتێک و هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی سەربەخۆ، تورکیا بە چ مافێکەوە وا سەربەستانە لەو هەرێمەدا لەشکەر کشی دەکات؟

چما عێراق وە یاخود دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو پێێشیلیانەدا وا بێدەنگن؟

لەم دوایانەدا سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی تری عێراقی سەردانی تورکیایان کرد، تا چەند ئەم سەردانانە پەیوەندی بە هاووئاهەنگی ئەم جم و جۆڵیە لەشکەریانەوە هەیە؟

تا چەند وەکو باس دەکرێ هێزەکانی هەرێمی کوردستان وە بە تاێبەت پارتی گوایە سیخوری و لەم کردارانەدا هاریکاری لەشکەری تورکیا دەکەن؟

ئایا لە راستیدا بوونی پەکەکە لە قەندیل و دەڤەرە سنووریەکان مەترسیەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان وە یاخود بۆ سەر " دەسەڵات و فەرمانرەوایی و هەژمونی پارتی" لە دەڤەرەکەدا؟

رۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو لەشکەرکشی و ئەو هەواڵانە لە لایەن خەڵکی ناوچەکە ، خەڵکی دیاری ناوچەکە، چالاکوانانی ناوچەکە و هەر وەها لە لایەن چەندین فەرماندەی سەربازی و سیاسی کە لەو ناوچەکەدا هەن هەموو دووپاتی ئەو زانیارانە دەکەن و هەر لەو بارەیەوە بۆ دڵنیایش پەیوەندیشم بە پەکەکە وە کرد و ئەوانیش ووتیان دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە بەڵی ئەو ئامادەکاریانە هەموو لە ئارادایە".

کاک دڵشاد هەر وەها دەڵێت " کێشەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان کە جۆرە رێکەوتنێک لە نێوان عێراق و تورکیا دا هەیە کە بۆ 25كم دەتوانن بێنە ناو خاکی یەکتر و ئەم رێکەوتنەش نوێکراوەتەوە، بەڵام ئێستاکە کێشەکان بەرەو ئاراستەیەکی دیکە دەروات کە بە هۆێ کۆمەڵێک کێشەی سیاسی و کێشەی تر چاو لەو کێشانە ببەستن، سەروەری وڵات وێلێهاتووە بەهانەیەک بداتە دەستی تورکیا ئەم هێزانەی بەرهەڵستکاری تورکیا یان پەکەکە بۆیان نییە لە ناو خاکی هەرێمەوە هێڕش بکەن، بەڵام لەشکەری تورکیا کردارە لەشکەریەکانی تا دێت زۆرتر دەبنەوە و لە ساڵی 91 و 92 ئەم هێزانە رۆژ بە رۆژ پێگە و پایەیان زیاتر دەکات و ئەمەش پەیوەندی هەیە بە سیاسەتی عێراق و نەبوونی سەروەری ".

PKK fighters

​کاک دڵشاد دەشڵێت " ئەگەر سەیر کەین پارتی و پەکەکە دوو هێزن کە ستراتیژیەتی پاوەنخوازی و رێبەرایەتی میللەتی کوردیان ئەوێ، دەیانەوی دەست بەسەر هەموو پارچەکاندا دا بگرن، بۆیە پارتی و پەکەکە لە زۆر شوێندا رووبەرووێ یەکتر دەبنەوە، تەشەنەکردن و فراوانبوونی پەکەکە لە بادینان دەگەرێتەوە دەگەرێتەوە بۆ هەڵەیەکی ستراتیژی پارتی بە هۆێ تەسکرنەوەی ئازادیەکان لە ناوچەی بادینان ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dilshad Majeed