هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی لە تەواوی دامەزراوەکاندا

بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لە تەواوی دامەزراوەکاندا قۆناغ بە قۆناغ چاکسازی بکات. چالاکوانێکی سڤیل دەڵێت گەندەڵی لە ئاستی سەرەوەدایە ژمارەیەکی زۆر ملیاردێر پەیدابوون جەماوەری کوردستان متمانەی بە دەسەڵات نەماوە.

مشیر ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی یاسایی لە دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بە نوسین داومانە بە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا دروست دەکرێت سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی ئەو لیژنەیە دەکات ئەولیژنەیە مانگانە یان ڕەنگە پازدە ڕۆژ جارێک کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان وچاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.

ئەو کاربەدەستەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان زیاتر لەبارەی گەندەڵیەوە دەڵێت "لە یاسای ئێمە ئەو مادانەی کە پێی دەڵێن گەندەڵی لە رێگای لێکولینەوەکان و دادگا چارەسەر دەکرێت، هیوا بەخشیشە چونکە لە بەرنامەی سەرۆکی حکومەت کە لە پەرلەمانی خوێندەوە یەکەمین خاڵ کە دەستی پێکرد بە چاکسازی و بەرنامەی گەندەڵی و هەروەها پشتگیری دەزگا رەقابیەکان ئەوە شتێکی نوێ یە لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە".

شیرین کاوە گەرمیانی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند "بڕیار وایە یەکەم پڕۆژە کە لە پەرلەمانی کوردستان تێبپەرێنرێت و دەربچێنرێت پڕۆژەی چاکسازی دەبێت، بوونی ئەم پڕۆژەیە کە لە پەرلەمان پێویست دەکات پڕۆژەیەک بێت کاری لەسەر بکرێت و دەربچێنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پرسی گەندەڵی و لە هەمانکاتدا بۆ چەسپاندنی پرسی چاکسازی و ئەمە دەرگایەکی واڵا و باش دەبێت، لە نێو ئەو پڕۆژەیەدا زورینەی سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان پێکدێت، ئەم جارەیان بە یاسا ڕووبەڕووی پرسی چاکسازی و گەندەڵی دەبیتەوە لە هەرێمی کوردستاندا ئەو گەندەڵیەی کە دەگوزەرێت گەندەڵیەکی ئیداریە لە هەمانکاتدا لە لایەن سێکتەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست باڵاوە تا خوارەوە هەمووی تەنیوە هەر دەکرێت بە یاسا ئێمە ڕووبەڕووی ئەم پرسە ببینەوە گەندەڵی هێندە بەرچاوە لە هەر سوچێکی ئەم هەرێمی کوردستانە هەست بە بوونی گەندەڵی دەکرێت لەبەرامبەر ئەمەدا دەبێت یاسایەک هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پرسە ببێتەوە، گەر بەم ئیدارەدانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت ئەم حوکمڕانیە تووشی ئیفلیج بوون دەکات."

عەلی مەحمود سەرپەرشتیاری هەڵمەتی دادپەروەریە، خۆیی و ژمارەیەک لە چالاکوانی تر وەک خویان ئاماژەیان پێکردووە تا ئێستا 29 گردبوونەوەیان ئەنجامداوە سەرجەمیان بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی لە نێو دام دەزگاکانی حکومەت و یەکسانی بووە لە هەرێمی کوردستاندا. ناوبراو بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کەلە سەرەوە پێدا بێنە خوارەوە لەبەر ئەوەی زۆرترین بەشی گەندەڵی لە ئاستی سەرەوەدایە ژمارەیەکی زور ملیاردێر پەیدا بووە هەمووی شەریکن یان خاوەنی ئەسڵی ئەو پارانەن ، جەماوەری کوردستان یەک متمانەی نەماوە بە دەسەڵات دوو پێمان وایە لە ساڵانی داهاتوودا هیچ پێگەیەک هیچ شوێنێک بۆ خەڵکی دیکە نامێنێتەوە جگە لە دەسەڵاتداران نەبێت."

چینوتوێژی جیاجیا دەیان خوپێشاندان و گردبوونەوەیان کردووە تێدا داوایان دەکرد ئەو گەندەڵیە زۆرەی کە لە نێو دام و دەزگا و سێکتەرە جیاجیاکان و بەگشتی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە نەمێنێت و خزمەتی گشتی بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری