پۆلیس بە گازی فرمێسکڕژێن وەڵامی خۆپیشاندرانی هۆنگ کۆنگ دەداتەوە

ڕۆژی شەممە لە میانەی پێکدادانەکانی ناوچەیەکی دووردەستی هۆنگ کۆنگ پۆلیس گازی فرمێسکڕژێنی بەکارهێنا لە کاتێکدا چەند هەزار چالاکوان کۆببونەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژ بە هێرشەکەی هەفتەی ڕابوردوو بۆ سەر خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان لە بنکەیەکی شەمەندەفەر، کە گومان دەکرێت لەلایەن ئەندامانی دەستەیەکی تاوانکاری ئەنجام درابێت.

پۆلیس، کە بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنەی لێ دەگیرێت بۆ ئەوەی نەیتوانیوە خەڵکی باشتر لە هێرشەکانی ئەو دەستەو تاقمە تاوانکاریانە بپارێزێت، ڕێگەی نەدا خۆپیشاندان لە ناوچەکە ئەنجام بدرێت بە بیانوی باری ئاسایش.

بەڵام خۆپیشاندەران فشارێکی زۆریان برد و بوو سەرەتا بە ئاشتیانە چەند هەزار کەس دەستیان پێکرد بەڵام لە پاش نیوەڕۆوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران لە چەندین شوێن ڕوویدا.

بەرد و بۆتل لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیرایە پۆلیسی کە بەربەستیان دروست دەکرد لەسەر شەقامەکان. پاشان پۆلیس بە گازی فرمێسکڕژێن وەڵامی دایەوە.