هادی سۆفی زادە: کێشەی بێ‌متمانەیی لەنێوان ڕوسیا و ئێراندا هەیە

گرفتی ئێستای نێوان ئێران و ئەمریکا ئایا هۆکارەکەی ئەوەیە دوای ڕوخانی (شا) ئەوسەردەمە کە هێشتا جەنگی ساردی نێوان ڕوسیاو ڕۆژئاوا هەبوو، ئێران ناڕاستەوخۆ کەوتە بەرەی ڕوسیاوە؟، یاخود دەرکەوتنی ئێرانە وەک هێز لەناوچەکەوە ودەسەڵاتی بەرسەر کەنداوی فارسدا؟.

ئەمریکا بەدوای یەک جەمسەریدا دەگەریت، ئایا ڕوسیا توانی بەیارمەتی ئێران و وڵاتێکی وەک چین کە گەورە ئابوری جیهانە ڕێگری لەو خەونەی ئەمریکا بگەن.

ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی تەرازوی هێز و بەرهەڵستی لەجەمسەری بەرامبەر پەنای بۆ چی بردوە؟، لەو هەنگاوانەی ناویەتی، لەداهاتوودا سەرکەوتوو دەبێت؟.

ئایا لەگرژی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمریکا هەوڵ ئەدات ئێران وەک یەکیتی سۆڤێت هەڵوەشێنێتەوە؟.

لەمبارەیەوە نوسەرو لێکۆڵەرەوە هادی سۆفی زادە لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت "ئێران وڵاتێکی هەستیارە چ بۆ ئەمریکا و چ بۆ ڕوسیا، بەر لە ڕووخانی ڕژێمی شا و بەر لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەمیش هەمیشە گرنگی خۆی هەبوە، بۆ روسیا گرنگە دەستی بە ئاوە گەرمەکان بگات، بۆ ئەمریکا گرنگە وڵاتێکی پڕ نەوت و تایبەتمەندی لەروی سیاسیەوە هەیەتی".

هەروەها سۆفیزادە دەڵێت "ئێران لەقۆناغی ئێستادا ئەیەوێت وەک جەمسەرێک خۆی نیشان بدات، بەدیوێکی‌کەدا ئیسلامێکی تووندئاژۆیە، لەناوچەکەشدا دەستی خستۆتە ئەو جێگایانەی بەرژەوەندی ئەمریکای تێدایە، لەوانە پرسی سوریا و عێراق و وڵاتانی ‌دیکە، کە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تەحەمول ناکرێت".

سۆفیزادە دەشڵێت " کێشەی بێمتمانەیی لەنێوان ڕوسیا و ئێراندا هەیە، بەشێک لە باڵەکانی ئێران ئەو نیگەرانیە بەگوێی کاربەدەستانی ئێراندا ئەدەن، کە رووسیا لەهەر حاڵەتێکدا دەتوانێت بایبداتەوە و پشت لە ئێران باکات و ڕووبکاتە وڵاتانی ڕۆژئاوا".

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ هادی سۆفیزادە