مەلا فەرمان: بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 دەبێت فشاری جەماوەری دروست بکرێت

دادگای فیدراڵی بڕیاریدا مادەی 140ی دەستوری عێراق بمێنێتەوە و کاری لەسەر بکرێت، لەساڵی 2005ـەوە هەنگاوێک نەچۆتە پێشەوە، لەگەڵ بوونی ناکۆکی قوڵی سیاسی لەم کاتەدا ئایا ئومێدێک هەیە ئەو مادیە جێبەجێ بکرێت؟.

ئایا دۆخی ناوچەی کەرکووک لەئێستادا لەبارە بۆ جێبەجێکردنی 3 قۆناغی یەکەمی، کە بریتیە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکان، دواتر سەرژمێری و لەکۆتایشدا ڕیفراندۆم و بڕیاردان لەسەر کەوتنی بەلایەکدا، عێراقی مەرکەزی یاخود هەرێمی کوردستان؟.

تورکمانەکان ئەڵێن مادەکە بەسەرچوە، بەڵام کورد ئەڵێت بەرسەر نەچوە، مەحکەمەی ئیتحادی بڕیاریدا بەرسەر نەچوە، ئەم ناکۆکیە بەئاشتی چارەسەر دەکرێت.

بەهۆی شەڕی داعشەوە کوردێکی زۆر ناوچەکانیان جێهێشتەوە، ئەوە کاریگەری لەسەر جێبەچێکردنی مادەکە چۆن ئەبێت؟.

لەمبارەیەوە وریا کاڵێ کفتووگۆی لەگەڵ مەلا فەرمان نوسەروو چاودێری سیاسی کردوە.

مەلا فەرمان دەڵێت "بڕیاری دادگای ئیتحادی لە 2 حاڵەتدا بڕیارێکی باشە،

یەکەم: بەوەی لەڕوی دەستووریەوە مادەیەکی زیندوە، ئمەش وەڵامی 2 گرووپی دایەوە کە یەکێکیان دەیانووت مادەیەکی بەسەرچوە، گرووپی دووهەم کە دەیانووت بەهێزی پێشمەرگە مادەی 140 جێبەجێکراوە.

دووهەم: دەبێت کورد بەوتارێکی یەکگرتوو دەست پیێکاتەوە و قۆناغەکانی مادەی 140 ببڕێت.

هەروەها دەڵێت ڕابەریاتی کورد ڕێگرە لە گەڕانەوەی هەندێک ناوچە بۆ سەر کەرکووک، وەک چەمچەماڵ و سمود.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ مەلا فەرمان