شۆخ محەمەد: خەتەنەکار ھەبووە گیراوە و دواتر بە کەفالەت ئازادکراوە

شۆخ محەمەد

شۆخ محەمەد ئەو ژنە چالاکوانەی کە لە ڕابردوودا لەسەر چەندان کەیسی خەتەنەکردنی مێینە کاریکردووە، ئەو لە بارەی ھۆکاری ھەڵبژاردنی ئەم پیشەیە دەڵێت "من کەیسی خەتەنەکردنم ھەڵنەبژارد بەڵکو ئەو منی ھەڵبژارد، چونکە ئەمە بە تاوانێکی گەورە دەزانم بەرامبەر بە ژنان، ناکرێت بە بێ ویستی خۆت زەوت بکرێیت و ئەندامێکی جەستەت ببڕدرێ. لە سەرەتادا من زانیارییم ھەبوو کە خەتەنەکردنی مێینە ھەیە بەڵام نەمدەزانی کە ئەوەندە بڵاوە و ئەوەندەیش قوربانی لە کۆمەڵگای کوردییدا ھەیە."

شۆخ محەمەد لە ڕێکخراوێکی تایبەت بە ژناندا کار دەکات، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە تا چەند ھەوڵیانداوە کەیسەکانی خەتەنەکردن بناسێنن و مامانەکان سزا بدرێن گوتی "ئەوەی کێشەیە، ئێمە وەک ڕێکخراوەکانی ژنان ناتوانین خەتەنەکاران بە سزا بگەیەنین، چونکە بە پێی یاسای توندوتیژی خێزانی ژمارە ھەشتی 2011، خەتەنەکردنی مێینە قەدەغەیە، بەڵام ئایا کێ دەتوانێ سکاڵاکە تۆمار بکات؟ بێگومان دەبێ ئەو کەسەی کە خەتە کراوە سکاڵا تۆمار بکات! بەڵام ئێمە وەک ڕێکخراوەکان کاتێک زانیومانە لە شوێنێک حاڵەتەکە ھەیە یان مامان ھەیە بە تەمایە بیکا، گەیاندوومانەتە بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و وە ڕابردوویشدا خەتەنەکار ھەبووە دەستگیرکراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە."

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

Your browser doesn’t support HTML5

نارین