ڕۆژی هەینی لەشکری تورکیا گوندەکانی سخونەک، ئاقیب، نەیاس و زەرنەعیتی ناوچەی شێراوای عەفرینی تۆپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆبباران کردنەدا زیانێکی زۆر گەیشتە موڵک و ماڵی گوندنشینەکان و چوار کەسیش بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵەو دووانیش ژنن.
بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین کران.
یەکێک لە پەرستیارەکانی نەخۆشخانەکە ستێرڤان مامۆ سەبارەت بە ڕەوشی بریندارەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە."
شایانی باسە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و ئەوانیش بۆ دەنگی ئەمەریکا دووان و باسی تۆپبارانەکە دەکەن.
زانیاری زیاتر لە دەقی ئەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ ببیستە کە لە ناوچەی شێراوای عەفرینەوە ئامادەی کردووە.
Your browser doesn’t support HTML5