لە کاتێکدا وەکو میدیاکان ئاماژەی پێی دەکەن تورکیا هەڕەشە و گوڕەشەیە لە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و لەولاوەلەگەڵ ئەمەریکا بە نیازی پێکهێنانی ناوچەیەکی ئاسایش و ئارامە، هەندێ لە میدیاکان و شارەزایانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاماژە بەوە دەکەن کە پێگەی تورکیا و لایەنگیرانی لە سوریا بە هۆێ بۆمبارانەکانی ئەم داوواییەدا لە مەترسیدایە. ئاخۆ ئەو مەترسیە تا چ ئەندازەیەکە بۆ تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی هاووپەیمانی؟
کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی خان شەیخون وە یاخود ئیدلب تا چەند کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانەدایە کە لە ژێر کونترۆڵی چەکدارەکانی سەر بە تورکیادان و لاوازکردنیان؟
ئەم گۆرانکاریانەی دووایانەدا لە ئوستانی ئیدلب شیانی هەیە رێگا خۆش بکات بۆ کشانەوەی تورکیا لە خاکی سوریا؟
هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " تورکیا لە سەخترین، دژوارترین ساتەکانی سیاسەتی شکەست خواردوویەتی لە سوریا وە ئەتوانین بڵێن دەستپێکی رەوەندێکی پێچەوانە بۆ سیاسەتی تورکیا لەوێ، چونکە تورکیا پێشیلی لە بریارەکانی پەیمانی ئاستانە دەکات کە بوەتە هۆێ ئەوەی ئیتر روسیا و سوریا هیچ ئیمتیازێک بە تورکیا نەدەن".
کاک هادی هەر وەها دەڵێت " خان شەیخون لە باری ستراتیژیەوە لە باری ئیرادەی دەوڵەتی سوریا کە چەند ساڵێک بوو لە ژێر زەبری داگیرکاری دەوڵەتی سوریا وە ئەمرۆ روسیا گەیشتوەتە ئەو باوەرە تورکیا ئەبێ بکشێتەوە، راستیەکەی ئەوەیە رۆژئاوای سوریا، روسیا بەرێوە ئەیبات و لاوازی تورکیا لە ئیدلیبەوە دەستیپێکردووە وە کۆێ ئەم شتانە بوەتە هۆێ ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا رۆژ بە رۆژ ئێستا بە دواوە بەرەو پاشە کشە بڕوات ".
کاک هادی دەشڵێت " دڵنیابە مانگی هەنگوێنی روسیا و تورکیا بەرەو کۆتایی بوون ئەروات و جەهەپە و لایەنەکانی تریش چەند ساڵێکە بەو ئاکامە گەیشتوون کە سیاسەتی ئەردوگان لە ناوچەکەدا ماڵ وێرانکەرە ".
Your browser doesn’t support HTML5