لەگەڵ ڕووداوەکان: هەڵوێستەکانی سەرۆک ترامپ لە کۆبونەوەی گروپی حەوت

سەرباری جیاوازییەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی جیهان لەسەر چین، بازرگانی، ئێران و چەندین بابەبتی تر پەیامی کۆتایی سەرۆک ترامپ لە کۆبونەوەی گروپی حەوت لە فەرەنسا، "یەکڕیزی" بوو.

لە میانەی کۆبونەوەی ئەمساڵی ڕێبەرانی وڵاتە هەرە دەوڵەمەند و دیموکراسییەکانی جیهاندا، سەرۆک ترامپ کە لەسەر چەندین بابەت جیاوازی گەورەی هەبوو لەگەڵ ڕێبەرەکانی تردا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە لە دەمی کۆتاییهێنان بە کۆبونەوە دوو ڕۆژییەکەی گوتی " ئەگەر هیچ وشەیەکی تایبەت هەبێت بۆ کۆبونەوەی حەوت وڵاتی زۆر گرنگ، ئەوە وشەی یەکێتی دەبێت." بەڵام جیاوازی ئاشکراش لەسەر ئێران و ڕوسیا هەبوو.

شایانی باسە بەر لە کۆبەنەوە لوتکەیەکە بەهۆی هەڵوێستە جیاوازییەکانی سەرۆک ترامپەوە ئاڵۆزییەک هەبوو تا ئەو ئاستەی کە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کە میوانداری لوتکەیەکەی دەکرد ڕایگەیاند لە پاش لوتکەیەکەی ئەم ساڵ بەیاننامەی هاوبەش بڵاو ناکرێتەوە.

شایانی باسە لە میانەی کۆبونەوەی ساڵی 2017 لە ئیتالیا سەرۆک ترامپ لەسەر بابەتی گۆڕانی کەشو هەوا لە دووا بەیاننامەدا گرفتی هەبوو. و لە ساڵی 2018 شدا واژووەکەی خۆی کشانەوە لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا و لە سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ توڕە بوو کە ئەو ساڵە میوانداری کۆبونەوەکەی دەکرد.

بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتەو خاڵە گرنگەکانی کۆبونەوەی گروپی حەوت بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکان میواندارێتی پرۆفیسۆر کرمانج گوندی بەرێوەبەری بەشی پەروەردەی زانکۆی تێنسی دەکات.

دەقی وتووێژەکە

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ڕووداوەکاندا