موزەین گونەش باس لە وتووێژەکانی شاندی هەدەپەو پارتی دەکات

شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەلی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەیان ئەنجام دا. لە میانەی کۆبونەوەکەیاندا تاوتوێی چەندین بابەت کرا لە ناویاندا ڕەوشی ناوچەکەو چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لەو گوشارانە کران کە لە کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی دەکرێن.

لە ماوەی ڕابوردوودا کاربەدەستانی کەمپەکە دەڵێن ڕێگری لە پەنابەرەکانی ناو کەمەپەکە دەکرێت لە کەمپەکە دەربچن بۆ ناو هەولێر.

سەبارەت بە زانیاری زیاتر لەسەر سەردانەکەی شاندی هەدەپە بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەکانیان پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری وتووێژێکی لەگەڵ موزەین گونەش ئەندامی شاندەکەی هەدەپە سازداوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری