توێژینەوە: لەوەتای ساڵی 1970وە ژمارەی باڵندەکانی باکوری ئەمریکا 3 ملیار کەم بوونه‌ته‌وه‌

ئەگەر ئاسمان لەباکوری ئەمریکا ئارامتر بووبێت، ئەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندەکانە لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا.

ڕاپۆرتێکی گۆڤاری زانستی 'ساینس' دەڵێت ژمارەی باڵندەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەراورد بەساڵی 1970، 3 ملیار کەم بوونه‌ته‌وه‌ واتە بەڕێژەی 29%.

پارێزەرانی ژینگە دەڵێن قەیرانێکی گەورە و فراوانی ژینگەیە

بەرپرسی توێژینەوەکە کینیث ڕۆزینبرگ لەزانکۆی کۆرنێل دەڵێت "یەکێک لەشتە مەترسیدارەکان دەربارەی دەرئەنجامەکان ئەوەیە لەبەرچاوی خۆمان ڕوو دەدات، لەوانەیە سەرنجی پێ نەدەین تا کار لەکار دەترازێت".

زیاتر لە 90%ی زیانەکان لە نێوان 12 جۆر چۆلەکەدا بوە لەیەکەوە نزیکن و لەسەرەوەی لیستەکەن.

شارەزایان هۆکار دەخەنە ئەستۆی کەمبوونەوەی باخچە سروشتیەکان و ناوچە گیایەکان بە جێگرتنەوەی بە کشتوکاڵ.

دەشڵێن بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاوی بۆ نەهێشتنی مێروو کە خۆراکی باڵندەکانە، هۆکارێکی گەورەیە.

ڕۆزینبرگ وتیشی "کێلگەی گەنمە شامی و بەروبوومەکان دەبینین، تاچاو بڕ دەکات بەڕێکی و پاکی ڕاگیراوە و هیچ دەرفەتێک بۆ باڵندە و گیاندار نەماوە بەسروشتی بژین".

توێژینەوەکە دەشڵێت پشیلەی بەئازادی دەسوڕێنەوە، هەروەها بەرکەوتنی باڵندەکان بە پەنجەرەی ماڵاندا کە وەک ئاسمان دەیبینن هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندەکان،

بەڵام توێژینەوەیەک دەڵێت ژمارەی قاز و مراوی لەوەتای ساڵی 1970ەوە بەرزبۆتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ڕاوکردن و یاساکانی پاراستنیان.

زاناکانی بواری باڵندە دەڵین، ئەتوانرێت لەڕێگای ئاسانەوە کەمبوونەوەی ژمارەی باڵندەکان پێچەوانە بکرێتەوە، لەوانە هێشتنەوەی پشیلە لەناوماڵدا و چارەسەرکردنی پەنجەرەکان و بەکارنەهێنانی دەرمان بۆ لەناوبردنی مێروو.

گووگڵ پلانی هەیە 3 ملیار یورۆ لە ئەوروپادا بخاتە کارەوە

کۆپنهاگن ، دانیمارک – بۆ فراوانکردنی بنکەی داتا تایبەتەکانی لە سەرانسەری ئەوروپا لە 2 ساڵی داهاتودا، گووگڵ پلانی هەیە 3 ملیار یۆرۆی بۆ تەرخان بکات.

سەرۆکی جێبەجێکاری گووگڵ، سوندار پیچای، دەڵێت "تێکڕای وەبەرهێنانی کۆمپانیاکە لەژێرخانی ئینتەرنێتدا لەو کیشوەرە دەگاتە 15 ملیار یۆریۆ لەوەتای ساڵی 2007ەوە.

پیچای ڕۆژی هەینی لەهیلسنکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فنڵەندا ئەنتیی رینێ کۆبوویەوە و گوتی وەبەرهێنانەکان چالاکی ئابوری لەناوچەکە برەو پێدەدات و" پشتیوانیی 13 هەزار هەلی کار لەیەکێتی ئەوروپادا ساڵانە دەکات".

وتیشی گووگڵ "هەنگاوی گەورەی زیاتر دەنێت لەڕێگای گەورەترین کڕینەوە لەمێژوودا بۆ کۆمپانیای وزەی لەبن نەهاتوو واتە وزەی خۆر و پا، لەوانە کۆمەڵێک ڕێکەوتن بەتوانای 1600 مێگا وات 18 ڕێکەوتنی نوێی وزە لەخۆدەگرێت، 10 لەوانە لەئەوروپادا دەبن.

لەهەڵمەتی دژ بە خۆکوشتن فەیسبووک وێنەی خۆئازاردان قەدەغە دەکات

چیدی بەدواوە فەیسبووک ڕێگەنادات وێنەی خۆ ئازاردان لەسەر پلاتفۆرمەکەی بڵاوبێتەوە، لەمەودواش سیاسەتی تووندتر دەبێت پەیوەندیدار بە ناوەڕۆکی خۆکوشتن، لەکاتێکدا ڕەخنە لەزیادبووندایە لەسەر شێوەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی توندوتیژیی مەترسیدار لەلایەن کۆمپانیاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە.

هەروەها ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە ووتی لەمەودوا گەڕان بەداوی خۆ ئازارداندا لەسەر ئینستگرام سەخت دەبێت، دڵنیاش دەکاتەوە لە بەشی وێنە هاوبەشەکاندا دەرناکەوێت.

ئەم ڕاگەیاندنەی فەیسبووک لەڕۆژی جیهانی نەهێشتنی خۆکوشتندا بوو، دوابەدوای ڕاگەیاندنەکانی توویتەر کە دەڵێت بابەتی پەیوەندیدار بە خۆ ئازاردانەوە ریپۆرت ناکرێت بەخراپی لەهەوڵێکدا بۆ دانانی سنوور بۆ وێناکردنی خۆکوشتن بە ئابروو چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە نزیکەی 8 ملیۆن کەس بەهۆی خۆکووشتنەوە گیان لەدەست دەدەن، یاخود لە هەر 40 چرکەیەکدا یەک کەس خۆی دەکوژێت.

فەیسبووک تیمێکی سەرپەرشتیاری هەیە تەماشای ناوەڕۆک دەکەن لەوانە پەخشی راستەوخۆی کاری توندوتیژی و خۆکوشتن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەمانگی 2ی ڕابردودا ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە بەلانی‌کەمەوە لەگەڵ 5 لایەندا کاردەکات لە8 وڵاتدا بۆ پیاداچوونەوە بە ناوەرۆکی ڤیدیۆکاندا.

حکومەتەکان لەئاستی جیهاندا لە ململانێدان لەسەر چۆنێتی باشتر کۆنترۆڵکردنی ناوەڕۆکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، زۆر جاریش گازندەیان لێدەکرێت لەسەر هاندانی بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و ڤیدێۆی ڕووت لەسەر ئینتەرنێت ، هەروەها کاریگەری لەسەر دەنگدەران و یاریکردن پێیان.

لەمانگی ڕابردودا کۆمپانیای ئەمەزۆن بەڕۆیتەرزی ووت، پلانی هەیە بۆ خستنە بەردەستی ژماری تەلەفوون بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لەسەر ماڵپەرەکەی پرسیاری خۆکووشتن دەکەن، دوای ئەوەی گەڕان لەسەر پێگەکەی دەریخست کڕیارەکان بەدوای ئەو جۆرە کەرەستاندا دەگەڕێن ئەگەری هەیە زیانی هەبێت و بۆ ئازاردان و خۆکووشتن بەکاربێت.

گووگڵ و فەیسبووک و تویتر و ئەلفابێت، ژماری هێڵی یارمەتی دادەنێن بۆ وەڵامدانەوەی ئەوپرسیارانەی لەسەر "خۆئازاردان و خۆکووشتن" دەکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 09-23-2018