بە دەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە رۆژانی 14-15 سیپتامبر کۆنفراسی راوێژی نەتەوەیی بۆ کوردستانی رۆژهەڵات لە ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە لە قوناغێکی هەستیاردا چ لە بزوتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردسیان وە یاخود لە تەمەنی قەیراناوی کۆماری ئیسلامیدا بەرێوە دەچێت.
ئاخۆ مەبەست لەم کۆنفرانسە چی بوو؟
بەو ناکۆکی و پەرتەوازەییە کە لە نیۆ پارت و رێکخراوە کوردیەکاندا هەیە، ئاخۆ بە چ شێوەیەک لەم کۆنفرانسە پێشوازی کرا؟
هۆێ چییە لایەنانێک لە کۆنفراسێکی لەو جۆرەدا بەشداری ناکەن بەڵام لەگەڵ لایەنانێکی تری نە کوردیدا لەو چەشنە کۆنفرانسانەدا بەشداری دەکەن؟
ژنان چ رۆڵێکیان لەم کۆنفرانسەدا هەبوو؟
لایەنە بەشداربوەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران تا چەند روانینیان لە یەکەوە نزدیکە؟
لایەنە بەشداربوەکان چ جورە خەباتێک یان میکانیزمێک بە باش دەزانن بۆ بەدەستهێنان مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان؟
هەموو لایەک دەزانن سەرکەوتن لە یەکگرتندایە وە یەکگرتنی نەتەوەیی لەسەرەوەی هەموو شتێکدایە. رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەموو بەشەکانی تری کوردستان رۆڵی گرنگ دەگێڕن، چما لە نیۆ خۆیاندا لە رۆژهەڵات ناتوانن هێزو و تواناکیان یەک خەن؟
کوێستان داوودی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی راوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە چەند مانگی رابەردوودا هەمیشە لە پلانەکانیاندا هەبوە کۆنفرانس بۆ بەشە جیاوازەکانی کوردستان ئەنجام بدات وە ئەوە نزیکەی سێ مانگیشە بۆ کۆنفرانسی راوێژی نەتەویی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کار دەکات، بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخ و قەیرانیەی کە ئێستاکە لە رۆژهەڵات و ئێراندا هەیە وە بۆ نزدیکردنەوەی هێزەکان و کەسەکان، بەو ئەندازەی کە دەست رەسی هەیە چ لە دەروەی وڵات، ناوخۆ وە یاخود باشوری کوردستان بتوانین ئەمانە کۆکەینەوە و پێکەوە دابنیشین و گفت و گۆ بکەین ".
کوێستان خانم هەر وەها دەڵێت " زۆرتر ئەو کۆنفرانسانەی لە لایەن کەنەکەوە رێک دەخرێن، ئەوەیە ئێمەبتوانین لە چوارچێوەیەکی ئازاد و دیمۆکراسیدا پێکەوە بێگونە هیچ جیاوازیەکی فکری تێدا بەشدار بن وە بتوانین دابنیشن دیالۆگێک بکەین لەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە قەیرانێکی زۆر ناخۆشدایە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ئێمە بتوانین گفت و گۆ لەسەر ئەو تەنگەژانە بکەین و نزدیک کردنەوەی حزب و کەسایەتیەکانی سەربەخۆ بۆ ئەوەی لە دووا رۆژ ئەگەر هات و لە رۆژهەڵاتی کوردستان شتێک هاتە پێش ئێمە چی بکەین پێکەوە ".
کوێستان دەشڵێت " ئێمە سەرەرای ئەو فشار و خەفەقانە، لێدان و کوشتن و زیندانیکردن و سووتاندنی بە سەدان هیکتار لە ژینگەی کوردستان، بۆ ناییەین پێکەو دانیشین، دیالۆگ و گفت و گۆ بکەین، چ شتێک زەرەر دەکەین، زەرەر لەوە زۆرتر نییە کە لە یەک دوور کەوین، ئەوە زیانی زۆرترە تاکو ئەوەی نەتوانین لەگەڵ یەک دانیشین دیالۆگ بکەین، گفت و گۆ بکەین، کۆدەنگیەکمان هەبێت، بۆ دەتوانین لەگەڵ حزبەکانی تردا کە یەک زەرە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دلسۆز نیین دەتوانین گفت و گۆ بکەین بەڵام لەگەڵ یەکتردا نەتوانین ".
Your browser doesn’t support HTML5