سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئۆردوغان هەڕەشەی ئۆپەراسێۆنی سەربازی دژ بە هێزی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکات، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت بەڕوونی بەتورکیامان ووتوە نابێت ململانێ لەو ناوچەیەدا کە هێزی سەربازی تێدا بەکاربێت، ئایا تورکیا بەرهەڵستی ئەمریکا دەکات یاخود ئەمە تەنها لێدوانێکە بۆ کپکردنی کێشەکانی ناوخۆی تورکیا؟.
ئەگەر تورکیا بەپشتیوانی ڕوسیا وەک چۆن هێرشی بۆ عەفرین کرد ئاوەهاش هێرش بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات بکات و نەتوانێت بەماوەیکی کەم ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات، ئایا کاریگەری لەسەر تورکیا چۆن دەبێت؟.
ئەگەر داهاتوی تورکیا لەدەسەڵاتی ئۆردوغان و پارتەکەی دەرچو، ئایا ئەو گۆڕانکاریە کاریگەری لەسەر ناوچەکە چۆن دەبێت؟
لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ ووریا کاڵێ بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا عەبدوڵا حیجاب شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت " پرسی ناوخۆی تورکیا لەئێستادا گرنگە بۆ ئۆردوغان، چونکە ئەوەندە درۆی لەگەڵ کۆمەڵگای خۆی کردوە، ناچارە بەشێوەیەک بەردەوامیی بە ووتەکانی بدات پێشتر ووتبوونی، وانیشان بدات کە لەسەر گفتەکانی خۆی سوورە".
هەروەها دەڵێت " من پێموانیە تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا هەنگاوێک بنێت کە ئەمریکا پێی ناخۆش بێت، ئەمریکاش تا ئێستا پێی ناخوشە تورکیا هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچەیە و زیاتر بیشێوێنێت".
Your browser doesn’t support HTML5