سکرتێری گشتی پارتێکی سیاسی لە سوریا لە تەقینەوەیەکدا دەکوژرێت

میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕادەگەیەنێت سکرتێری گشتی پارتی سوریای پێشەڕۆژ هەڤرین خەلەف لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکەی بووە ئامانجی تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای نێونەتوەیی لە نێوان حەلەب و قامشلۆ لە نزیک عەین عیسا، گیانی لەدەست دا.

کەناڵی تەلەفیزۆنی ئەلحوڕە ڕادەگەیەنێت، پارتەکەی ڕۆژی هەینی لێدوانێکی هەڤرینی بڵاوکردەوە کە تیایدا هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکان مەحکوم دەکات و بە " کردارێکی تاوانبارانە و دژی یاسای نێونەتەوەیی" ناودێری دەکات.

پارتی پێشەڕۆژی سوریا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت هەڤرین خەلەف لە لایەن دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی لەسەر ڕێگای سەرەکی قامیشلو بۆ مەنبج کراوەتە ئامانج.