ئەمرۆ پێشێلکاری ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیا کراوە، هێزی کورد داوا لەکۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەن بۆ پارێزگاری لەئاگر بەست چاودێری نێودەوڵەتی بنێرن، ئایا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو داوایە پەسەند دەکەن و هێزی چاودێری دەنێرن؟.
ئەمریکا ناوبژیوانی ئاگر بەست بوە، ئەگەر دەرکەوت تورکیا ئاگربەستی پێشێل کردوە، چاوەڕوانی چی لە ئەمریکا دەکرێت، هەڵوێستی چۆن دەبێت؟.
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت بەبەڵگەوە تورکیا تاوانی چەنگی ئەنجامداوە، ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە تاچەند کاریگەری دەبێت؟ تا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێست بەرامبەر بەتورکیا وەرگرێت؟
ئەگەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەدەم ئەم داوایەی کوردەکانەوە لە سوریا نەهات، ئەمە تورکیا هان دەدات بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەجیندای خۆی؟.
لەسەر ڕۆشنایی ئەم پرسیارانە وریا کاڵێ گفتووگۆی لەگەڵ دکتۆر خالید خەیاتی مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی لینگ شۆپینگ لەسوید کردوە.
دکتۆر خەیاتی دەڵێت "لەئێستادا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بۆ بڕیاردان هێزی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری ئاگربەستەکە بنێرێت، لەبەر ئەوەی کۆدەنگی جیهانی لەسەر ئەو پرسە نیە".
هەروەها دەڵێت " ئەو پرسە بۆ ئەوەی ببێتە بڕیارێک دەبێ بچێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان و بەشێوەیەک لەکۆدەنگی ببێتە بڕیار".
دەربارەی پێشێلکاریەکان دکتۆر خەیاتی دەڵێت "ئەوەی لەئێستادا تورکیا دەیکات، بەهیچ شێوازێک لەگەڵ پێوەرەکانی یاسای نێونەتەوەی و مافی مرۆڤدا ناتوانرێت خوێندنەوەی بۆ بکرێت، تورکیا لەئیستادا لە بواری ئەنجامدەری تاوانی شەڕدا دادەنرێت، چەکی فسفۆری بەرامبەر بە کەسانی سڤیڵ بەکارهێناوە، هێزەکانی سوریا ئەوەی تورکیا پشتیوانیان دەکات( ئیخوانیەکان) خانمێکی سەرۆکی پارتێکی کوردیان گوولەباران کردوە، لەلایەکیدیکە هێزی تورکیا سنوری وڵاتێکی کەیان بەزاندوە (سوریا) ئەوەش پێشێلکاری یاسای نێونەتەوەیییە".
Your browser doesn’t support HTML5