قەیرانی سوریا و تورکیا لە دیدی جەنگیز چاندار و ئۆفرا بێنجۆوە

هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و تورکیا لە سوچی کۆبوونەوە بۆ باسکردنی وەک کرملن دەڵێت زانیاری زیاتر لەسەر نەخشە و پلانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.

جەنگیز چاندار

جەنگیز چاندار، نوسەر و ڕوناکبیری تورک دەڵێت لە ئێستادا هەموو ئەگەرەکان کەوتوونەتە سەر ئەوەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا چەندێک دەرفەت بە تورکیا دەدات تا ئەو پلانەی بۆ هەرێمی پارێزراو جێبەجێبکات و دەشڵێت هێشتا نازانرێت ئایا سەرۆکی ڕوسیا هاوشێوەی سەرۆک ترامپ هەموو دەروازەکان بۆ سەرۆکی تورکیا دەکاتەوە یان نا.
بەڕێز چاندار بە دووریشی نازانێت پوتن و ئەردۆگان، دۆسێی کورد لە سوریادا ببەستنەوە بە یەکلاکردنەوەی قەیرانی ئیدلب.

دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ

هاوکات دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، لێکۆڵەری باڵا لە نێوەندی مۆشی دایان لە تەلئەڤیڤ دەڵێت ئەوەی ئێستا لە سوریادا ڕوودەدات مەترسییەکی گەورەیە بۆسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، نەک هەر تەنها ئیسرائیل، بەڵکو بۆ عەرەبستانی سعودیە و بۆ وڵاتانی تریش، دەشڵێت ئەم مەترسیانە لەو پەیامانەی ئەوروپا و ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرن کە دوو لایەنەن وەک بڵێی بانێک و دوو هەوان.

دکتۆر بێنجیۆ دەڵێت پەیامەکانی ئەوروپا و ئەمریکاش دوو جەمسەرەن بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا و لاوازی نیشان دەدەن و ڕێک وەک ئەوەی بگوترێت بەڕێوەبەرێک نەماوە لە ناوچەکەدا.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ جەنگیز چاندار و دکتۆر ئۆفرا بێنجیۆ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

قەیرانی سوریا و تورکیا لە دیدی جەنگیز چاندار و ئۆفرا بێنجۆوە