وریا قەرەداغی: ئەم کێشەیە سەری ئەردوگان ئەخوات و رێکەوتنەکەی لەگەڵ روسیا هەڵ ئەوەشێتەوە

Wuria Karadaghy

وەکو لێکۆڵەران و مێژوونووسان ئاماژەی پێی دەکەن کورد لە درێژایی مێژووێدا پشتی بە لایەنی دەرەکی بەستووە کە دەرئەنجامەکەی پشت تێی کردن بوە و تەنها وەکو ئامراز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بە کاریان هێناوون. ئایا بریارەکەی ترامپ دیسان دووبارە بونەوەی ئەو مێژووییە؟

وریا قەرەداغی راوێژکاری ئێستا نەتەوە یەکگرتووەکان UN و بەرێوەبەری پێشووێ بیرۆێ هەریمیی UN لە ئاسیای ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی ئەمرۆ لە سوریا دەیبینین ئەزمۆنی خۆم لە ساڵی 1975 بە یاد دێنێتەوە کە چۆن کیسینگەر شای ئێران و سەردام حوسەینی هێنایە سەر مێزی رێکەوتنامەی جزائر و بە دوو واژووێ بجوک کوردیان فرۆشت و کوردیان ئاوارە و دەربەدەر کرد".

US military

کاک وریا هەر وەها دەڵێت " هەر کردارێک دەرئەنجامێکی هەیە، رێکەوتنامەی نێوان شاە و سەدام لوقمەیەکی ئاسان بوو بەڵام بە ئاسانی بە قوڕگیاندا نەچوە خوار، ئەوە شاە رووخا و سەردامیش روێشت، بەڵام کوردەکە هەر مایەوە، لێرەدا ئەوان هەڵەیان کرد، کوردەکە لوقمەیەکی ئاسان نەبوو کە وا بێریان کردەوە، بە پێچەوانەوە کورد کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر هاووسەنگی ناوچەکە، کورد وورە بەرنادات، بەڵام کورد دەبێ تاکتیکی بگۆڕی هاووشێوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی جیهاندا".

کاک وریا دەشڵێت " گومانی تێدا نییە ئەردوگان ئەم کارەی بۆ لە ناوبردنی کورد ئەنجامیدا، ڵێرەدا جیهان هەمووێ دژ بە ئەردوگانە کە ئەمە خۆێ لە خۆێدا دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد، ئەردوگان لە سەرانسەری جیهان پەراوێز خراوە، ئابوری زور ماندوو و لاوازە، میللەتەکەی بێزارن، ئەردوگان لە رێگاێ ئەم شەڕەوە دەیویست سەرنجی هاووڵاتیانی لەو گرفتانە لا بدات، من لەو بڕوایەدام ئەم کێشە سەری ئەردوگان ئەخوات و ئەم رێکەوتنەی لەگەڵ روسیا هەڵ ئەوەشێتەوە ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview Wuria Karadaghi