واشنتن (CNN) - لەناوەڕاستی ولایەتی کۆلۆرادۆ لەنزیک ڕۆژئاوای ئەمریکا پێگەیەک دۆزراوەتەوە بەبەردبووی تێدایە زانیاری ورد لەسەر سەرهەڵدانی شیردەرەکان ئاشکرا دەکات پێشتر لەوێنەوەی نەبوە، سەردەمی دوای رووداوی بەرکروتنی بەردێکی گەورە بەزەوەیدا و کاریەری لەسەر داینەسۆرەکان و لەناوچوونیان و نەمانی 4/3ی گیاندارەکانی زەوەی، 66 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
زاناکان دەڵێن بەبەردبوەکان دەگەڕێتەوە بۆ 1 ملێۆن ساڵ دوای ڕووداوەکە، دەردەخات ڕەگەزەکانی شیردەرەکان و ڕوەکەکانی مابوونەوە لەژیاندا نەشونمایان کردوە. شیردەرەکان بۆ ماوەی 150 ملێۆن ساڵ لەسەروەختی دایناسۆرەکاندا لەپلەی دووهەمدابوون، بەڵام دوای ڕووداوەکە بوون بەیەکم. هەروەها جۆری ڕوەکەکان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر گۆڕاناکاری بەسەردا هاتوە.
ئەم گۆڕانکاریەش ڕویداوە بەهۆی نەمانی دایناسۆرەکان کە شیردەرەکانیان خواردوە، هەربۆیە خێرا هەنگاوی پەرەسەندنیان ناوە. شێوەی ژیانی نوێیان پەرەیسەندوە بۆ زۆر ژینگە، پێشتر دایناسۆرەکان کۆنترۆڵیان کردبوو.
لەدوای 700 هەزار ساڵ لە نەمانی داینەسۆرەکان، قەبارەی جەستەی شیردەرەکان لەوسەروەختەدا هەبوون 100 ئەوەندە گەورەبوە.
ئایان میلەر، ئەمینداری زانستی زیندەوەرە دێرینەکان لە مۆزەخانەی زانست و سروشت لە دێنڤەر، ووتی " ئەگەر ئەو بەردە بەر زەوی نەکەوتایە مرۆڤ دەرنەدەکەوت".
هەرورەها دەشڵێت "یەکێک لە پەیامەکانی دەمەوێت خەڵکی تێیبگەن، ئەوەیە سەرەتاکان و بن و بنەچەی مرۆڤ ئەو زیندەوەرانە بوون وەک سمۆرە بچووکبوون، هەبوون لەدوای نەمای دایناسۆرەکان سەریان دەرکردوەو وجیهانی نوێی زەوەیان دروست کردوە".
هەزاران لەبەردبووی گیاندار و ڕوەک بە باشی پارێزراون، لە ڕۆژهەڵاتی کۆلۆرادۆ سپرینگ دۆزراونەتەوە، تیشک دەخاتە سەر سەردەمێک نهێنی زۆری تێدایە.
میلەر ووتیشی "توانیمان لە ووردەکاری دەرکەوتنی جهیانی نوێ تێبگەین، سەردەمی شیردەرەکان، لەخۆڵەمێشی سەردەمی دایناسۆرەکانەوە پەرەیانسەندوە".
16 جۆر شیردەر دۆزراونەتەوە، ئێسکیان بوە بەبەرد، لە ڕوبارەکان و دۆڵەکانی لافاوی تێدابوە ماونەتەوە، ئەم دۆزینەوانەش تەنها بەشێکی کەمە لەبەبەردبوەکانی شیردەرەکانی ئەو سەردەمە.
تایلەر لیسۆن ئەمینداری مۆزەخانەی زانستی بەربەردبوەکانی بڕبڕەدار و سەرۆکی توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "بۆیەکەم کەڕەت توانیمان زانیاری لەسەر پەیوەندی نێوان کاتی بەبەردبووی ڕوەکەکان و گیاندارەکان و پلەی گەرما بەدەست بێنین لەسەردەمێکدا گرنگی تایبەتی لەمێژودا هەیە ".
بەرکروتنی بەردەکە بەزەویدا زیانی گەورەی لەهەسارەکە داوە، کۆتایی بە سەروەختی (جۆراسیدا) هێناوە و دەرگای سەردەمی (پالێۆجینی) کردۆتەوە، دایناسۆرەکانی لەناوبردوە، ئەوانەیشی لەوان ماونەتەوە بچوکەکانبوون، خشۆکەکانی دەریا کە کۆنترۆڵی دەریاکانیان کردوە، هەروەها بێبڕبڕەکان و جۆرە ڕوەکەکان.
ژیانی ڕوەک زیانی گەوروی بەرکەوتوە، ئەوبەردەی بەر زەوی کەوتوە 10 کیلۆمەتر پان بوە لەناوچەی نزیک مەکسیکیداوە کە لەئیستادا بە کەنداوی مەکسیک ناسراوە، دوای ئەوە شێوەکانی فاسۆلیا پەرەیان سەندوە و لەناو بەبەردبوەکانی کۆلۆرادۆدا هەن.
پەرەسەندنەکانی دوای ڕوداوەکەی، دەرکەوتنی بنەچەی سەرەکی مەیمونەکان بوە، دوای ئەوە نزیکەی 300 هەزار ساڵ ڕەگەزی مرۆڤی جۆری هۆمۆسابین دەرکەوتوە.
شیردەرەکانی لەسەروەختی دایناسۆرەکاندا هەبووە قەبارەیان بەهەندی سەگێکی بچووک بوە، ئەو شیردەرانەشی لە رووداوەکە ڕزگاریان بوە بەشێوەیەکی سەرەکی گۆشتخۆرەکان بوون و قەبارەیان بەهەندی مشک بوە و گەورەترینیان نیو کیلۆ بوە.
لە 100 هەزار ساڵی دوای ڕوداەکە کیشی شیردەرەکان گەشتۆتە 6 کیلۆگرام، دوای 300 هەزار ساڵ گەشتوونتە 25 کیلۆگرام و شیردەرە گیاخۆرەکان دەرکەتوون. دوای 700 هەزار ساڵ هەندێک شیردەر کێشیان 50 کیلۆگرام بوە.
میلەر دەڵێت " دوای دایناسۆرەکان شیردەرەکان بەخێرایی زاوزێیان کردوە، بوونەتە یەکەم گیانداری ڕاوچی دوای ئەوەی ڕاودەکران، بەشێکیشیان بەگیاخور ماونەتەوە".
گەوروە گیاندارەکانی لە بەبەردبوەکانی کۆلۆرادۆدا دۆزراوەتەوە جۆری (ئیکۆندۆنە) بە قەبارەی گوورگ، دوای ئەو (تینایڵبس) بەگەورەیی مەڕ. دوای بەرکرەوتنی بەردەکە بەزەوەیدا گەورەترین نەوەی دایناسۆرەکانی ماون تیمساح بوە بەدرێژی 1.5 مەتر لەگەڵ بوونی دانی گەورەی تیژ بۆ شکاناندی پشتی کیسەڵ، پێچەوانەی شیردەرەکان کە نێچیرەکە دەگرن.
لەوناوچەیەی کۆلۆرادۆ 16 چۆر ئێسکی شیردارەکانی تێدا دۆزراوەتەوە لەوانە ئاسک و مانگا و بەراز، بەربەردبوی ڕوەکیش دانەویلە و هەڵاڵە و گەڵاو داری تێدایە.
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنەیەوە لە ئەمریکا دەگاتە 34 کەس
(ڕۆیتەرز) – بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا دەڵێن ڕۆژی پێنچشەممەی ڕابردوو دوا ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی چگەرەی ئەلیکترۆنیەوە گەشتۆتە 34 کەس، بەهۆی نەخۆشیەکەی نادیارەوە تووشی سی مرۆڤ دەبێت.
هەفتەی پێشتر ناوەندی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لەئەمریکا ڕایگەیاند 1479 کەس تووشبوە و 33 کەس بەوجۆرە نەخۆشیە ترسناکە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیدا پلانی خۆی ڕاگەیاندا بۆ دەستپیکردن بە پشکنینی بەرهەمەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.
لێکۆڵەرەوان تووشبوونەکان و مردنەکانیان بە بەرهەمێکی تایبەتەوە نەبەستوەتەوە، بەڵام ئاماژەیانداوە بەوەی ڕۆنی بەکارهاتوو لەجگەرەی ئەلیکترۆنیدا پیکهاتەی THCی تێدایە، بەرپرسیارە لە کاریگەری دەروونی لەمێروانادا هەیە و دەڵێن ئەوە مەترسیدارە.
ناوەندەکە ووتیشی لەوانیە هۆکاری جیاوازی نەخۆشیەکە هەبێت هۆکارەکانیش لەچێگاکانی وڵاتدا جیاواز بێت.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهاینی: 2 جۆری نەخۆشی ئیفلیجبوونی منداڵ بنبڕکران
لەندەن (ڕۆیتەرز) – رێکخراوی تەندروستی جیهاین HWO ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو پێشوازی لە هەنگاوێکی (مێژویی) کرد بەرەو جیهانێک بەدوور لە ئیفلیجی منداڵان، دوای ئەوەی ئەنجومەنی شارەزایان دڵنیاییدا بەلەناوچوننی جۆری دووهەم لە سێ جۆر ڤایرۆسی ئیفلیجی لەئاستی جیهاندا.
ئەم ڕاگەیاندنەی ئەنجومەنی نێودوەڵەتی داڵنیاکردنەوەیە کە تەنها یاک جۆری ئیفلیجبوونی منداڵان ماوە لەجۆری ڤایرۆسی یەکەم، دوای ئەوی لەساڵی 2015دا جۆری دووهەم بوونی نەما و لەم هەفتەیەشدا جۆری سێهەم .
لەوەتای ساڵی 1988، تووشبوونەکانی ئیفیلجبوونی منداڵان لەسەر ئاستی جیهان بەڕێژەی 99% کەمبۆتەوە. بەڵام ڤایرۆسی جۆری یەکەم ئیفلیجبوونی منداڵان هێشتا لە وڵاتانی وەک پاکستان و ئەفغانستان ماوە. لەئەمساڵدا 88 کەس تووشبوون. ئەمەش بەرزبوونەوەیە بەراورد بە ژماری پێوانەی جیهانی ساڵی 2017 کە تەنها 22 کەس بوو.
ماتشیدیسۆ مۆێتی بەرێوەربەری هەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستی ئەفریکا ووتی " لەناوبردنی ڤایرۆسی جۆری 3 ئیفلیجبوونی منداڵان هەنگاواێکی میژوویییە بەڵام هێشتا هەنگاوی زیاترمان ماوە".
سێث بیرکلی سەرۆکی جێبەجێکاری هەوپەیمانی نیودوەڵەتی کووتان و خۆپاراستن ووتی " سەرکەوتنی گەورەیە لەجەنگی دژ بە ئیفیلیجی منداڵان".
ڤایرۆسی ئیفلیجبوون دەچێتە سیستەمی هەستیارەیەوە و لەچەند کاتژمێرێکدا دەبێتە هۆکاری ئیفلیجبوون. چاکبوونەوەی نیە، بەڵام دەتوانرێت لەتووشبوون بەدووربێت لەونەخۆشیە لەڕێگای کووتانەوە. هەڵمەتەکانی کووتانی نیشتمانی و هەرێمیی بۆمنداڵان و شیرەخۆران بەچڕی هۆکاری پاشەکەشەی گەورەی ژمارەی تووشبوونەکان بوو لەسەر ئاستی جیهان.
Your browser doesn’t support HTML5