کاردانه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردن و سکاڵاکردن له‌ دژی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌ولێر

له‌ هه‌ولێر هه‌ر یه‌که له‌ ڕۆژنامه‌نووسان نیاز عەبدوڵا رزگار کۆچه‌ر وهێمن مامه‌ند سکاڵایان له‌سه‌ره‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێنه‌وه‌. ڕزگار کۆچه‌ر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند سکاڵای لێکراوه‌ له‌باره‌ی پۆستی که‌سێک له‌ تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فێسبووک که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ خویه‌وه‌ نییه‌ ته‌نها تاگی ئه‌کاونته‌که‌ی له‌ فێسبووک کراوه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌دواداچوون له‌باره‌ی دۆسیه‌ی کوشتنی جێگری کۆنسوڵی تورکیا له‌ هه‌ولێر سکاڵا له‌سەر نیاز عه‌بدوڵڵا و هاوپیشه‌کانی تۆمار ده‌کرێت، نیاز عه‌بدولڵابەده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگەیاند "هه‌موو سیمای دۆسیه‌که‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌م دۆسیه‌یه‌ به‌ ته‌واوی سیاسیه‌ چونکه‌ نه‌ نووسه‌ری بابه‌ت نه‌ سه‌رنوسه‌رم، ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ سکاڵایبه‌ هۆیه‌وه‌ تۆمارکراوه‌بریتیه‌ له‌ بابه‌تێک له‌باره‌ی هوقه‌بازه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌کاتی تیرۆرکردنی یان کوشتنی دیبوماتکاره‌که‌ی تورکیا."

ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی دا لێدوانی ئه‌و لایه‌نه‌ش وه‌ربگرێت که‌ سکاڵایان له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ کردووه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی کوشتنی جیگری کونسوڵی تورکیا له‌ هه‌ولێر به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو.

به‌شێکی زور له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و ڕێکخراو‌ و که‌سایه‌تی جیاجیای داکوکیکار له‌ مافی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌کردن و گرتنی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به‌ کاری ڕۆژنامه‌وانی نیگه‌رانن پێیان وایه‌ پێویسته‌ به‌ پێی یاسای ژماره‌ 35 ی ساڵی 2007 دادگایی بکرێن و په‌نا بۆ یاسای تر نه‌برێت چونکه‌ مافی ڕۆژنامه‌نووسان پێشێل ده‌کرێت، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ندێک خه‌ڵک له‌ناو رۆژنامه‌نووسانپه‌یدابوون به‌س خه‌ریکی موزایه‌ده‌کردنن به‌ که‌یسه‌کانیان هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌که‌ن لێیان بدرێت بگیرێن لافیته‌ هه‌ڵبگرن به‌س بۆ ئه‌وه‌ی خویان وه‌کو کاره‌کته‌رێک نمایش بکه‌ن که‌ ئه‌وان گیراون ئه‌وان ڕۆژنامه‌نووسن ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ کاری پرۆفێشناڵ و کاری ستانداری ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه‌.

به‌شێکی زور له‌ ڕۆژنامه‌نووسان داوای ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ پێی یاسای خراب به‌کارهێنانی ئامیره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار نه‌کرێت چونکه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ کاری ڕۆژنامه‌وانی هه‌یه‌ و پێویسته‌ له‌ سه‌ر کاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ بکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری