هێمن سەیدی: خوێنی 500 هەزار سوری غەیری کورد بە فێڕو چوو بەڵام 11 هەزاری کورد چوەتە نیۆ مێژوو

Hemn Seyedi

دیارە کەم هێز و وڵاتان هەیە دانیان بەوەدا دا نەنابیت کە ئامانجەکانیان لە بەرژەوەندیەکانیاندایە، بگرە ئەگەر لە بەرامبەر گیانی هەزاران کەسێشدا بێت. ئایا رۆژگار وە بە تاێبەت پاش ئەو کارەساتەی لە رۆژئاوا لە ئارادیە، ئەوە دەسەڵمێنی؟

دیارە کەم هێز و وڵاتان هەیە دانیان بەوەدا دا نەنابیت کە ئامانجەکانیان لە بەرژەوەندیەکانیاندایە، بگرە ئەگەر لە بەرامبەر گیانی هەزاران کەسێشدا بێت. ئایا رۆژگار وە بە تاێبەت پاش ئەو کارەساتەی لە رۆژئاوا لە ئارادیە، ئەوە دەسەڵمێنی؟

ئەم وڵاتانە کە باس لە بەرژەوەندیەکانیان دەکەن، جا نەوت، ئەڵماس، زێر، کانزاوەکان وە یاخود هەر شتێکی تر بێت، ئەو دەسکەوتانە دەچێتە گیرفانی بازرگان و سەرمایەدارەکان وە یاخود هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەدا؟

زۆر کەسان سەریان لەوەدا سووڕ ماوە ئاخۆ ئەردوگان چۆن توانیوە و لەبەرامبەر چی و چ قەرەبۆیەک ئەمەریکا لەملا، روسیا لەولا و یەکێتیی ئەوروپا لەو نێوەراستە بەو شێوە رابگرێ؟

تا چەند پەیوەندیە بازرگانیەکانی ترامپ و کەسانی نزدیک لە ترامپ بە ئەردوگان و کەسانی نزدیک لە ئەردوگان بە "هەرزان فرۆشتنی کوردەوە" گرێدراوە؟

لەم میانەدا کورد بەو هەموو گیان بەختنەی، ئایا توانیوە ئامانجەکانی بەدەست بێنی و دەسکەوتەکانی بپارێزی؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوە واقعیەتێکە، جیهانی سەردەمی ئێمە لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی نەتەوەیی وڵاتەکان دامەزراوە یان ریال پولتیک و بەرژەوەندی دەوڵەتەکان دامەزراوە، گومانی تێدا نییە، تەنانەت باس لە دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن، لەو پەڕەکەی ئەگەر زۆر گەشبین بین باس لە دیمۆکراسی و مافی مرۆڤی خۆیان دەکەن، بەڵام لە پەنای ئەو واقعیەتە دوو شتی تر هەیە ئەوەیە، کاتێک هێزێکی خۆڕاگر هەبێت زۆر ناچاریان دەکا موعادەلاتەکان بگوڕن و ناچاریان دەکا هەڵویستی خۆیان بگۆڕن، هەر وەها فاکتۆرێکی دیکەش هەیە بیرورای گشتی جیهان، زۆر جار زلهێزەکان، وڵاتان، سیاسەتمەدارەکان بزانن بەرژەوەندی بیرورای جیهان بە زیانیانە، بە پێچەوانەی مەیلی خۆیان ناچار دەبن هەندێ گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیاندا بکەن، بۆ نموونە لە رووداوی ساڵی 2017 ی کەرکووک دێنمەوە یاد، کەرکووک نەیتوانیوە خۆڕاگری بکا و موزوعیەتی لە ئاستی جیهانیدا پەیدا نەکەرد ".

کاک هەێمن هەر وەها دەلێت " ئەزمونی پەیوەندی ئەوروپا و ئەمەریکا لەگەڵ تورکیا کە لە بازنەی ناتۆدا یەکیان گرتوەتەوە، رابوردوویەکی 60 ساڵەی هەیە، ئەوانە هەزار کاری هاووبەشیان پێکەوە کردووە، ناتوانن بە ئاسانی لە یەک داببڕێن، هەرچەند ئەو دابڕانە چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە، تورکیا 60 ساڵ لەمەو پێش لە کوریای باکور لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکادا شەڕی کردووە، سیستمی موشەکی ئەمەریکا دژ بە روسیا لە تورکیادایە، هەر ئێستا 50 بۆمبی ئۆتومی تاکتیکی ئەمەریکی لە خاکی تورکیادایە، مەبەستی من ئەوەیە پەیوەندی 60 – 70 ساڵە بە ماوەیەکی کەم کۆتایی پێی نایەت، بەڵام ئەو کۆتاییە دەستیپێکردووە".

YPJ

کاک هێمن دەشڵێت " من سەرێ رێز داد دەنوێنم بۆ هەموو ڕۆڵەیەکی کورد کە گیانی بەخت ئەکا بۆ ئازادی بۆ نیشتمان، بۆ کوردستان، بەڵام ئێمە زۆر باسی ئەوە دەکەین کە 11 هەزار شەهیدمان لە شەڕی داعش داوە لە رۆژئاوا، بەڵام باسی ئەوە ناکەین کە 500 هەزار کەس لە سوریا قوربانی بوون ، کە 11 هەزار لە بەرامبەر 500 هەزاردا بە ئەژمار هیچ نییە، وە ئەو 500 هەزارە بە فێڕۆ چوو، بە راستی فێڕۆ چوو، بەڵام 11 هەزارەکەی کورد چوەتە نیۆ مێژوو، بونەتە قارەمانی لە ناوبردنی دڕندەترین گروپی ئیسلامی داعش، بونەتە پاڵەوانی یەکسانی خوازی ژن و پیاو، کە واتە من لەسەر ئەوە تێبینیم هەیە کە پێمان وابێ لە رۆژئاوا کورد نرخێکی یەکجار زۆری داوە و هیچی دەست نەکەوتووە، نەخەیر باقی خەڵکانی عەرەبی غەیری سوریا نرخێکی زۆریان داوە و هیچیان دەست نەکەوتووە، خوێنی شەڕی قوربانیانی سوریا بە فێڕۆ چوە بەڵام خوێنی شەهیدانی کورد لە رۆژئاوا بە فێڕۆ نەچوە، جیهان پێیمان قەرزدارە دڕندەترین گروپی داعشی ئیسلامیمان لە ناو بردووە ".

Your browser doesn’t support HTML5

گفتوگۆ لە گەڵ هیمن سەیدی