دیموکراتەکان و کۆمارییەکانیش لە کۆنگرێسی ئەمریکادا بە ئاشکرایی و ڕاشکاوی نیگەرانی خۆیان دەردەبڕی لەسەر سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ ئەمریکا.
ئەندامانی کۆنگرێس دەڵێن کاتی ئەم سەردانە نەگونجاوە.
هەرچۆنێک بێت لە نێوەندی ناڕەزاییەکانی کۆنگرێس و تا ئەندازەیەکی بەرچاویش ناڕەزایی و ڕەخنەی ڕای گشتی ئەمریکایی، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەگاتە واشنتۆن و لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە.
میوانی بەرنامە:
هێژا دڵشاد، نوسەر و لێکۆڵەر
دوای کۆبوونەوەکەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان هەردوو سەرۆک، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆک ترامپ وتی هەوادار و پشتیوانکاری سەرۆکی تورکیایە.
سەرۆک ترامپ هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا باسی لە پەیوەندییەکانیش کرد لەگەڵ کورد لە سوریادا و وتی پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ کورددا هەیە و ئێشتاش لەگەڵیانداین و هەر ئاوەهاش دەمێنینەوە.
سەرۆک ترامپ قسەی لەسەر ئەوەش کرد کە سەرۆکی تورکیاش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کورددا هەیە و ژمارەیەکی زۆری کوردیش لە تورکیا دەژین و خۆشحاڵن.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕی تورکیا لەگەڵ کورددا نییە بەڵکو لەگەڵ تێرۆریستانە و ئەوجا باسی لەوەش کرد کە مەزڵوم کۆبانی کەسێکی وەک ئەردۆگان دەڵێت "تێرۆریستە".
بەڵام سەرۆکی ئەمریکا لەسەر مەزڵوم کۆبانی وتی ئەمریکا ڕایەکی جیاواز لە تورکیای هەیە.
ئایا لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپیدا، سەرۆکی تورکیا توانی ئامانجەکانی خۆی بپێکێت؟
ئایا تورکیا و ئەمریکا لەگەڵ باشترکردنی پەیوەندییەکانیاندا دەگەنە ئەوەی پێناسەکانیان بۆ تێرۆریزم بگۆڕن؟
ئایا لەپاش ئەم سەردانە، تورکیا لە ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی مۆسکۆ دوور دەکەوێتەوە؟
هێژا دڵشاد، شارەزای کاروباری تورکیا لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5