سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ سەرۆک ترامپ و هەندێ لە ئەندامانی کۆنگریس کۆ بوەوە. میدیاکانی ئەمەریکا هەرچەند گرنگیەکی ئەوتۆیان بە سەردانەکەدا نەدا بەڵام ئەوان، میدیاکان بە گشتی و میدیاکانی تورکیش دەڵێن ترامپ و ئەردوگان دانۆستاندنێکی دۆستانەیان هەبوو بەڵام ناکۆکیەکان وەکو خۆێ ماوەتەوە، ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە ئەردوگان بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە؟
ئەردوگان بە چ ئومێدێکەوە هاتبوو وە ترامپ بە چ ئومێدێک بوو؟
مەبەسەت لە بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگریس وە تاێبەت لیندسی گرام؟
ئەو ڤیدیۆ ئامادەکراوەی کە لە لایەن کاربەدەستانی تورکیەوە ئامادە کرابوو و ئەردوگان پێشانی کاربەدەستانی ئەمەریکاییدا، ئاخۆ چ کاردانەوەیەکی هەبوو؟
لە قۆناغی پاش هاتنی ئەردوگان، کورد دەبی چی بکات، نەک هەر لە رۆژئاوا بەڵکو کورد لە بەشەکانی تر بۆ پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی کە بە خوێنی هەزاران شەرڤانی کورد و وێرانی وڵاتەکەیان بە دەستهاتووە؟
پرۆفیسۆر دکتۆر کرمانج گوندی سەرۆکی بەشی رێبەرایەتی پەروەردە لە زانکۆێ ئیالەتی تەنیسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " دانیشتی سیلکی سیاسی دیپلۆماسی هەمیشە جودا لە جودایی بیرورا بە جۆرێکی پرۆفیشناڵ دەپارێزرێتن، بەڵام واش نەبوو وەکو میدیای تورکی بە تاێبەتی باسی کردبێت دانیشتنەکە دۆستانە بوە، بە هیچ جۆرێک دۆستانە نەبوە بە تاێبەتی پێشاندانی ئەو ڤیدیۆییە کە لە پێشدا مونتاژ و ئامادە کرابوو گوایە کار و کردارەکانی یەپەگە تیرۆریستیە، ئەوە کاردانەوەیەکی توندی لێکەوتەوە بە تاێبەتی لە لایەن سیناتۆۆر لیندسی گرام، وەج ئەمە یەکەم جاریشە لەسەر ئاستی سایسەتی سەرای سپی و لە سینات بەو جۆرە داکۆکی لە کورد بکرێت، ئردوگان بەو کارەی کە ئەنجامی دا لە پێشاندانی ئەو ڤیدیۆیە نیشانی دا کە لە راستیدا مرۆڤێکی ( احمق) ە وە وا تێدەگات بەو جۆرە شتانە یاری بە سایکۆلۆژی و زهنی سەرۆک و سیناتۆرەکات بکات ".
دکتۆر کرمانج هەر وەها دەڵێت " ئەردوگان بە بێ ئومێدی گەڕاوەتەوە، چونکە هیچ بەڵێنێکیان، هیچ گفتێکیان پێی نەدا کە ئەگەر شتێکی وا بێتە سینات، رێگری لێبکرێت، ئەوە دەری دەخات باری تورکیا بە تایبەتی ئەردوگان سەرۆلێژە وە درۆ و دەلەسەکانی ئەردوگان و یاری لە نێوان وڵاتاندا هەموو ئاشکرا بوە و ئیدی خەڵک باوەڕی پێی ناکا وە بەشداریکردنی سیناتۆرەکان شتێکی نویە لە فەرهەنگی مێوانداری سەرۆکێک و سیناتۆرێک بەو جۆرە مشت و مڕی توندی لەگەڵ سەرۆکی میواندا هەبێت، بەشداریکردنی سیناتۆرەکان ئاماژە بەوە دەکات کێشەکە زۆر زۆر جدیترە لەوەی ئەردوگان بیری لێدەکات".
دکتۆر کرمانج دەشڵێت " من پێیم وایە ئەمە بەددترین سەردانی ئەردوگانە بۆ ئەمەریکا، نەک هەر لە سەرای سپی سۆکایەتی پێکرا و بە دەستی بەتاڵ لە سەرای سپی هاتە دەرێ، بەڵکو لەسەر ئاستی میدیای ئەمەریکاش کەمترین سەرنجیشی پێنەدرایە لەبەر ئەوەی باش لە کاروکردارەکانی ئەردوگان تێگەیشتوون ".
دکتۆر کرمانج هەر وەها دەڵێت " کاتی ئەوە هاتوە دەسەڵاتی سیاسی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە جۆرێکی تر بیر بکاتەوە بە دانانی ستراتیژیەتێکی نیشتمانی پتەو و بەرفراوان وە ئەگەریش کونسەیەکی نیشتمانی پێک نەهێنرا با سیستمێکی کۆنفدرالی درووست بکەن ".
Your browser doesn’t support HTML5
Your browser doesn’t support HTML5