دکتۆر جەبار قادر: خۆپیشاندانی عێراقدا نەبۆتە سیاسی و ڕێکخراو تا پشتیوانی لێبکرێت

ئایا سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە ئێران تەنها نارەزایی‌یە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی یاخود ئەمە پیانوویەکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدەسەڵات؟

بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی ئەوە دەگەێنێت کاریگەری سزا ئابوریەکان لەسەر ئێران گەشتۆتە ئاستێک دەسەڵاتی ئێران ناتوانێت تەحەمولی بکات بۆیە پەنای بردوە بۆ ئەو هەنگاوە؟.

ئێران دەستی باڵای هەیە لە بڕیارەکانی عێراقدا، سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە ئێران کاریگەری لەسەر خۆپیشاندانی عێراق چۆن دەبێت؟.

سەرقاڵبوونی ئێران بە خۆپیشاندانی خۆیەوە لەکەتێکدا لەعێراق تەنها شیعە خۆپیشاندان ئەکەن زیاتر لەشارە شیعەکاندایە، ئایا ئێران دەسەڵاتی دەمێنێت لە بڕیاردان لە عێراقدا، ئەگەر دەسەڵاتی نەمێنێت ڕەوتی عێراق بەرەو کوێ دەچێت، ئایا هاتنە کایەی ڕێکەوتنێکی نیشتمانی ئاسان تر دەبێت یاخود ئەو ئەگەر نیە؟.

لەگفتووگۆیەکی دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵه‌ر و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت "لاوازکردنی دەسەڵاتی ئێران و ناچارکردنی بە کاروباری نێوخۆیەوە خەریک بێت!، ئەوە ڕەنگە دەرفەتێک بە عێراق بدات ئەو هێزە تووندەی ئێران لە عێراق هەیەتی هەندێک کەم بکرێتەوە".

هەروەها دەشڵێت "ئەو میلیشیایانەی سەر بەئێرانن لەئێستادا پاڵپشتیان لێدەکرێت و ڕۆڵی کاریگەری دەبینن، ڕەنگە نەتوانن چیتر بیبینن".

دکتۆر جەبار دەڵێت "خۆپیشاندانی عێراق داوای دایەلۆگی نیشتمانی نەکردوە، بەڵکوو ئەو ڕەوتانەی سواری شەپۆلەکان دەبن هەوڵەدەن بە ئاراستەیکدا بیبەن، بۆنموونە دژ بە دەستکەوتەکانی کورد یان دژ بەسوونەکان بەکاری بێنن".

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر