هاووڵاتیانی ئێرانی رۆژانێکە دژ بە رژیمی مەلاکانی ئێران ڕاپەڕیوون و ڕژاونەتە خیابانەکان و کوشتن و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە بە تاێبەت لە ناوچە کورد نشینەکان. ئایا لە راستیدا ئەم خۆپێشاندانانە پەیوەندی بە بەرزبونەوەی نرخی گازۆلینە یان کەڵەکۆێ گرفتە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانە ؟
نەسرین رەمەزانعلی لێکۆڵەر وئەندامی (دەفتەری) مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران لە هەڤپەیڤینێکی راستەوخۆدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵیت " کوشتار و بریندارەکان زۆرە و بڕینی ئینترنیت واێکردووە پەیوەندی زۆر سەخت بێت، وە هەر کەسیک بارودۆخی ئێران بزانێت، مەسەڵەی گازۆلین بەهانەیەک بوو بۆ ئەوەی خەڵک بێنە خیابان وە نارەزایەتیەکانیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دەرببڕن، وە ئەگەر تەماشا بکەین خەڵک هێڕشی بردوەتە سەر حەوزەکانی علمی و دام و دەزگاە حکومیەکان وە خۆپێشاندانەکانی ئەمجارە زۆر لەگەڵ ئەوانەی پێشوودا جیاوازی هەیە کە ئەمجارە دروشمی مەرگ بەر رژیمی کۆماری ئیسلامی دەدەن ".
Your browser doesn’t support HTML5