سۆران حوسەین: تورکیا بە بێ هاریکاری کورد و سیخوڕەکانی ناتوانی ئازادانە کردارەکانی لە باشور ئەنجام بدات

Soran Hussain

تورکیا هەر لە مانگی پێنجەوە هێڕشە لەشکەریەکانی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕتر کردووەتەوە، ئاخۆ تا چەند وەکو دەووترێ تورکیا بە بێ هاریکاری لە هەرێمی کوردستانەوە بتوانی کردارە لەشکەریەکانی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات؟

تورکیا هەر لە مانگی پێنجەوە هێڕشە لەشکەریەکانی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕتر کردووەتەوە، وە وەکو هەندێ لە میدیاکان ئاماژەێ پێدەکەن چەندین لە رێبەران و کەسایەتیە ناودارەکانیشی کوژراوون. ئاخۆ تا چەند وەکو دەووترێ تورکیا بە بێ هاریکاری لە هەرێمی کوردستانەوە بتوانی کردارە لەشکەریەکانی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات؟

ئەو کرادارانە کە بە لایەنی کەم لە لایەن 11 بنکە لەشکەریەوە کە لە هەرێمدا هەیە ئاراستە دەکرێن یان لە رێگاێ سیخورەکانیان؟

ئاخۆ کاردانەوەی حکومەتی عێراق وە یاخود حکومەتی هەرێم چییە بەرامبەر بەو پێشیلیانە؟

Cemil Bayık

11 بنکەی لەشکەری وڵاتێک لە وڵاتێکی تردا وە بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن، ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە ئاخۆ تورکیا بە نیازی کوبرسناێزکردنی ( قبرص Cyprus) هەرێمی کوردستانە؟

پارتی کرێکارانی کوردستان PKK وەکو رۆژنامە نووسە بەناوبانگەکان ئاماژەی پێی دەکەن توانیوە بە گوێرەی هەل و مەرجەکە خۆێ بگونجینی، مانور بکات و خۆێ نوێ بکاتەوە. ئایا پێویستە پەکەکە لە بەرامبەر ئەم هێڕشانەی تورکیا بە تەکنەلۆژی نوێ، فرۆکە جەنگیە پێشکەوتووەکانی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان ستراتیژی و تاکتیکەکانی بگوری یان تازە پلانی ستراتیژی درێژخایەنی هەیە و ئەگەر پلانی A سەرنەکەوت Bو ئەگەریش B سەرنەکەوت C بە کاربهێنێت؟

PKK fighters

رۆژنامەوان سۆران حوسەین لە هەڤپەیبینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " ئەوەی راست و روونە پاش شکەستی بە ناو پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان، دەوڵەتی تورک هێڕشەکانی زۆرتر کردووە و هەمووشمان ئەزانین لە باشوری کوردستاندا بنکەی هەم سەربازی و هەم سیخوڕی تورک هەیە لە ناوچەی بادینان هەتا دەگاتە هەولێر و دەڤەری سیدەکان وە ئاشکراشە بنکەی فرۆکەوانی هەیە لە سنووری دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆیە بێگومان ئەو هێڕشانەی بە تاێبەت لە سنوورەکانی قەندیل یاخود ئەوەی لە ئەزمەڕی ناوەندی شاری سلێمانی رووێدا، ئەمانە بۆ خۆێ ئاشکرا و روونە کە دەستی سیخوڕ یان ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن لە باشوری کوردستاندا هەیە کە ئەمە جێگای داخە دەستی کوردیشی تێدا هەیە ".

کاک سۆران هەر وەها دەڵێت " بێگومان ئەفسەرێکی تورک یاخود سەربازێکی تورک بە بێ پشت بەستن بە کورد ناتوانێت ئازادانە لە ناوەندی شاری سلێمانیدا ئامێری ج . پ . س GPS بلکێنی بە ئۆتۆمۆبیلەوە یاخود چاودێری ووردیان بکات، ئەمە جێگای داخە ئێمە وەکو کورد دان بەم راستیە تاڵانەیدا دەنێن کە دەوڵەتی تورک دەتوانی سوودێک باش نەک لە کەسێک وەکو سیخوڕ بەڵکو لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان وە یاخود حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەربگرێت ".

کاک سۆران دەشڵێت " لایەنی پارتی کرێکارانی کوردستان و قەرەییلانیش لە ماوەکانی رابوردوودا باسیان کرد کە ئەوەی دەوڵەتی تورک کردوویەتی بە بیانو بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەوان هیچ چالاکیەکیان لە هەرێمی کوردستانەوە نەکردووە، مەگەر لە جێگایەکدا لەوان درابێ، وەکو تر زۆرینەی ئەو چالاکیانەی کە لە دژی دەوڵەتی تورک کراوون لە ناو خاکی تورکیا، لە باکوری کوردستان ئەنجام دراوون، ئێستاش کە هێڕشەکان چڕ بوەتەوە ئەوەی من ئاگادار بم بێگومان پارتی کرێکارانی کوردستان پلانی دیکەی هەبووە، لە ئێستادا بە شێوازێکی توکمە ئەتوانن لە هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک خۆیان بپارێزن ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Soran Hussain