زۆر لە شرۆڤەکاران پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە پاش بێزاری دەربڕینەکانی عێراق نۆرەی ئێرانیش دێت و بە دووریشی نازانن تورکیا و هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەس ئاخۆ ئەمە هەمان ئەو باو و هۆزەی لوبنان و عێراقە کە ئێرانیشی گرتوەتەوە؟
ئاخۆ ئەم خۆپێشاندانانە چ جیاوازیەکی لەگەڵ ئەوانەی پێشووتردا هەیە؟
ئاخۆ بێزاری دەربڕێنێکی لەو جۆرە، لەوانەیە بێ بەرنامە و بێ کارنامە و بێ ئەوەی لایەنێک یان لایەنانێک خاوەنداریەتی لێبکەن و رێبەرایەتی بکەن ئامانجەکانی بە دەست دێنی؟
چ جیاوازیەک لە شێوەی هەڵس و کەوتی هێزەکانی حکومەت دەبینرێ لەگەڵ خۆپێشاندەرانی کورد لە شارە کوردیەکاندا بە بەراوورد لەگەڵ تاران، ئیسفەهان، شیراز وە یاخود شارەکنی تر؟
چ چاوەڕوانیەک لە لایەن پارت و لایەنی پەرتەوازەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی دەکرێت بەرامبەر بەوەی لە رۆژهەڵات دەگوزەرێ؟
شوڕشی ساڵی ١٩٧٩، گەلانی ئێران وە بە تاێبەت چەپەکان کردی و مەلاکان لەسەری دانشتن و بەری رەنجی گەلانی ئێرانیان قووت دا، بەس خۆپێشاندەران تاقیکردنەوەکانی رابوردوویان لەبەر چاوە، چ گەرنتیەک هەیە ئەمجارەش لایەنێک لە هەمان پارچە بەڵام بە ناوێکی تر دستی بەسەر بارودۆخەکەدا نەگرێت؟
هێمن سەیدی لێکوڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەڵی ئەمە هەمان ئەو باو و هۆزەی عێراق و لوبنانە و هەمانیەک شێوە لە نارەزیەتی دەربڕینە، لێرە روویان لە بەشێکی دەسەڵات نییە، روویان لە پەرلەمان نییە، روویان لە ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆک کۆمار نییە،
به گشتی خه‌ڵكی لوبنان و عێراق بێزارن له‌و سیستم و گه‌نده‌ڵیه كه ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی گرتووه، سه‌یر ئه‌وه‌یه ده‌زگاه ئاێینیهكانیشی گرتووه‌ته‌وه، حه‌وزه‌ی علمیه و ناوه‌ندیه ئاینیهكانیشی گرتووه‌ته‌وه، ئێرانیش هه‌ر وه‌ها، بۆیه به راستی ده‌توانین بڵێن شه‌پۆلێكی تازه‌ی هۆشیاری گه‌لان ده‌ستیپێكردووه وا ناچی به‌م زووانه ته‌واو بێ وه من ته‌نانه‌ت پێشبینی ده‌كه‌م له ئێران راناوه‌ستێ و توركیاش بگرێته‌وه ".
كاك هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " جیاوازی ئه‌م خۆپێشاندانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پشووتردا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌وانه یه‌كه‌م جار بوو، ته‌نانه‌ت به‌ر له ساڵی ٢٠٠٩ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز كاتێك كاره‌ساتی كوێ دانشگاه له تاران رووێ دا یه‌كه‌م جار بوو، له ساڵی ١٩٩٩ یه‌كه‌م جار بوو خوێندكاران ئه‌وها ده‌ڕژانه شه‌قام، یان ساڵی ٢٠٠٩ یه‌كه‌م جار بوو بۆ پشتێوانی له كاندیدێك كه ده‌یگووت ده‌نگه‌كانی دزراوه، هاتنه سه‌ر شه‌قام وه له سه‌ره‌تای ٢٠١٨ ڕاپهرینێكمان بینی كه بۆیه‌كه‌م جار بوو كه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه، ئێران ئه‌و لووته به‌رزه‌ی جارانی نه‌ماوه، ئێران له ئاستی جیهانیدا كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، له ناوچه‌كه‌دا پرۆژه‌كانی شكه‌ستی خواردووه، ده‌كرێ بڵێن سێ ئاستی جیاوازی فشار ئێستا له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌یه، خۆپێشاندان له ناوخۆێ وڵات،فیشاری ده‌ره‌كی و ململانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و عه‌ره‌بستانی سعودی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه فشارێكی زۆر توند له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ".
كاك هێمن ده‌شڵێت به هه‌ر حاڵ خه‌ڵكانی ئێران هه‌موو رێگاكانی تاقی كرده‌وه، له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێستا شاهیدی ڕاپهرینكی خۆڕسكین، نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووش هه‌یه، زۆربه‌ی ٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌وروپای شه‌رقی خۆریكس بوو ، ئه‌وه‌ی ١٠ ساڵ له‌مه‌و به‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی خۆرسك بوه".
كاك هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌ڵبه‌ته هه‌م له ناوچه كورد نشینه‌كان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كوشتار وبریندار زۆره، به‌ڵام هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌زگای سهركۆتكهر له كوردستان له ٤٠ ساڵی رابوردوودا هه‌میشه له ئاماده باشیدا بوه ، به‌ڵام بۆ وێنه له شاری ئیسفه‌هان ٢٠ تا ٣٠ ساڵ له‌مه‌پێش هیچ ئاڵۆزیه‌ك بۆبێت، دام و ده‌زگای سهركۆتكهری نیشته‌جێ شاری به‌هبه‌هان ئاماده‌گیان نه‌بوو ، تواناێ سهركۆتیان نییه، تهپهكان ناناسن، گه‌ڕه‌كه‌كان ناناسن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی‌دا ئاشنا بوون، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دام و ده‌زگاه سهركۆتكهرهكه ووریاییه، هه‌ر له ساڵی رابوردوودا چه‌ندین نارهزاییهتیان سهروتكردووه ".
Your browser doesn’t support HTML5