واشنتن (ڕۆیتەرز) – لەوەتای ساڵی 1978ـەوە، زاناکان دەیان هەزار باڵندەی مردارەوەبویان کۆ کردۆتەوە لەوانەی لەوەرزی کۆچبردندا لە بەهار و پایزدا خۆیان کێشاوە بە باڵەخانە بەرزەکانی شیکاگۆدا و توێژینەوەیان لەسەر کردوون، دەردەخات بەشێوەیەکی لەبەرچاو قەبارەیان بچووکبۆتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر 70716 باڵندەی مردارەوەبوو کراوە لەنێوان ساڵانی 1978 تا 2016دا کۆکراونەتەوە لەئاکامی بەرکەوتنیان بەباڵەخانە بەرزەکانی شیکاگۆدا، سێهەم گەورە شاری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، دەردەخات قەبارەیان بچووکبۆتەوە بەڵام باڵیان پانتربوە.
توێژەرەوان دەڵێن ئاکامەکان دەردەخات گەرمبوونی کەشوهەوای زەوی هۆکاری ئەو بچووکبوونەوەی هەندێک جۆری باڵندەیە لە ئەمریکای باکور و لەوانەشە لەجیهاندا ئەم دەرکەوتە هەبێت، بۆئەمەش بنەمای (بێرگمان)یان وەک نموونە هێناوەتەوە کە دەڵێت زیندەوەران لە ژینگەی گەرمدا قەبارەیان بچووکتر دەبێتەوەو بەپێچەوانەوە لە ژینگەی ساردا گەورەتر دەبن.
توێژینەوەکە سەنگی خستۆتە سەر 52 جۆر باڵندە، زۆرینەیان لە جۆری چۆلەکەن، لەناوچە ساردەکانی ئەمریکای باکوور زاوزێ دەکەن و زستان لە باشووری شیکاگۆ بەسەر دەبەن. زاناکان پێوانەی ئەو باڵندانەیان کردوە بەر پەنجەرە کەوتون و دواتر کەوتوونەتە سەر زەوەی.
لە40 ساڵی توێژینەوەکەدا، سەرنجی ئەوە دراوە قەبارەی هەر 52 جۆرەکە باڵندەکان بچووکبوونەتەوە، ڕێژەی مامناوەندی جەستە بە 2.6% و درێژی ئێسکی قاچ 2.4% کەمبۆتەوە. بەڵام لەلایەکیدیکەوە پانتایی نێوان باڵەکان بە ڕێژەی 1.3% گەورەتر بوە، وەک زاناکان دەڵێن لەوانیە ئەمە گۆڕانکاریەک بێت بۆ بڕینی مەودایەکی دووری کۆچکردن بەفڕین بە جەستەی بچووکترەوە.
"برایان ویکس" زانای باێۆلۆجی لە کۆلێجی بەردەوامیی و ژینگە لە زانکۆی میشگان و بەرپرسی توێژینەوکەی لە گۆڤاری (ئیکۆلۆجی لێتەر)دا بڵاوکراوەتەوە ووتی "ئەمە واتای ئەوەیە پێدەچێت گۆڕانکاری کەش وهەوا قەبارە و شێوەی ئەو جۆرە باڵندانە بگۆڕێت".
"دیڤ ویلارد" بەڕێوەبەری گرووپە فەخریەکانی مۆزەخانەی ( فێڵد) لە شیکاگۆ ووتی "هەموان هاوڕان لەسەر ئەوەی کەش و هەوا زیاتر گەرم بوە، بەڵام نموونەی دەرکەوتنی کاریگەری ئەوە لەسەر ژیانی سروشتی سەری هەڵداوە".
براوەیەکی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا داوای چارەسەری کێشەی کەش و هەوای زەوی دەکات
ستۆکهۆڵم (ڕۆیترز) – "دیدیە کوێلۆ" براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لەساڵی 2019دا داوای چارەسەری کێشەی کەشو هەوای زەوی دەکات و دەڵێت "دەبێت زەوی ڕزگار بکرێت، بیرۆکەی گواستنەوەی مڕۆڤ لەهەسارەی زەوەیەوە بۆ کۆمەڵەی خۆری کە بیرۆکەیەکی دوور دەستەو لەڕاستیەوە دوورە".
هەروەها کوێلۆ زانای فیزیای سویسری لەکۆمەڵيی خۆری دوردا هەسارەی دۆزیوەتەوە، لەگەڵ 2 زانایدیکە خەڵاتی فیزیای نۆبڵی ساڵی 2019ئ پێبەخشرا، دەڵێت "گوێبیستی ئەوەبوە کەگوایە هیچ پێویستیی بەهەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەی کەش و هەوا نیە، چوونکە ئەوە گرنگ نیە، هەرچۆنێک بێت مرۆڤ لەقۆناغێکدا زەوی جێدێڵێت ".
سەرباری ئەمە کوێلۆ لەکۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لەستۆکهۆڵم ووتی "لەوباوەڕەدام ئەو "ووتەیە" بەرپرسیارێتی تێدا نیە.. چوونکە ئەستێرەکانیدی زۆر دوورن، لەوباوەڕەشدام نابێت هیوامان وابێت، ئەو هیوایەی دەبێت زەوەی جێبێڵین".
لەمبارەیەوە زیاتر ووتی "بۆیە باشترە هەوڵ بدەین بەتوانا و کات بۆ چاکردنی "زەوی" نەک وێنای بکەین کاولی بکەین و جێدێڵین".
هەندێک زانا لەوانە زانای گەردوون ناسیی کۆچکردوو ستیڤین هاوکینگ ووتبوویان هەڕەشەی وەک جەنگی ناوەکی و گۆڕانکاری کەش و هەوا مەترسی گەورەیە و لەوانیە مرۆڤ ناچارکات لەکۆتاییدا لەپێناو مانەوەی خۆی زەوی جێبێڵێت.
کوێلۆ هەفتەی داهاتوو بەهای خەڵاتەکەی پێدەبەخشرێت کە 9 ملێۆن کرۆنی سویدیە کە دەکاتە 910 هەزار دۆلاری ئەمریکا.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهی لە مەترسیەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا ئەدات لەسەر مرۆڤ.
جنێف (ڕۆیتەرز) – ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی HWO ووتی، گۆڕانکاری کەش و هەوا زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، کەسانی زیاتر گرفتیان دەبێت بەهۆی گەرماو سەختی کەش و هەوا و لەوانەیە نەخۆشی بەهۆی مێشوولە بگوازێتەوە، لەوانە مەلاریا.
ڕێخراوەکی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانە لەدوا ڕاپۆرتیدا ڕۆژێک دوای دەسپێکی لووتکەی تایبەت بە کەش و هەوا لە مەدرید لە ئیسپانیا، داوای لە حکومەتەکانی جیهان کرد ئامانجی هەوڵەکانیان خواستی کەمکردنەوەی برژبوونەوەی دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن بێت، کە هۆکاری گەرمبوونی زەویە، لەماباریەوە ووتی " ئەو هەنگاوە لەڕێگای کەمکرنەوەی بیسبوونی هەوا لەوانیە ساڵانە ژیانی ملێۆنێک کەس ڕزگار کات".
"مایا نیرا" بەڕیوەبەری بەڕێوبەرایەتی ژینگە و گۆڕانکاری کەش وهەوا و تەندروستی لە HWO لەلێدوانێکی ڕۆژناموانیدا ووتی "مرۆڤ باجی تەندروستی دەدات بەهۆی قەیرانی کەش و هەوا، بۆچی؟ ، چوونکە سیەکانمان و مێشکمان و دڵ ودەمارەکانی خوێنبەر گرفتی گەورەی دەبێت بەهۆی کاریگەریەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا، کە تا ڕادەیەکی زۆر وابەستەیە بە هۆکارەکانی پیسبوونی هەواو ژینگە".
سەرباری ئەمەش ووتی "کەمتر لە 1% لەو داراییە نێودەوڵەتیەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕانکاری کەش و هەوا تەرخانکراوە دەچێت بۆ کەرتی تەندروستی"، ئەمەشی بە "کارێکی شەرمەزار" ناوبرد.
شارەزایانی کەش و هەوای نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند لەوانیە لەمسەدەیەدا پلەی گەرمای جیهان بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبێتەوە و ئاگاهییاندا لە دەرئەنجامی "کاولکاری بەفراوان" دوای ئەوەی برژبوونەوەی گازەکانی هۆکاری گەرمبوونی زەوەیە لەساڵی ڕابردوودا گەشتۆتە ئاستی تۆمارکردنی پلەی نوێ.
Your browser doesn’t support HTML5