ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان فتوایەکی لەبارەی سەرکەوتنی ژنان بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاکسی دەرکرد و پاشان ئەم فەتوایە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لێ کەوتەوە.
لە ئێستادا ڕێکخراوی ئازادبوون لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی تر هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ فشارخستنە سەر ئەو ئەنجومەنەی کە سەر بە یەکێتی زانایان ئاینی کوردستانە تا لە فەتەواکەی پاشگەز ببێتەوە.
ڕۆژنامەوان نیاز عەبدوڵا ئەندامی بۆردی ڕێکخراوی ئازادبوون لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە کاریگەرییەکانی ئەو فەتوایە دەکات بۆ سەر مافی ژنان. خاتوو نیاز دەڵێت " ئێمە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجومەنی خانمان، کەسایەتییەکان، مامۆستایانی ئاینی، پێشمەرگە، پەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان، پەرلەمانتارانی پێشوو و تەنانەت وەزیرەکانی کابینەی نۆش بە تێکڕا 383 کەس ئەم فەتوایەمان ڕەت کردۆتەوە."
خاتو نیاز ئاماژە بەوەش دەکات ئەم ئەنجومەنە پێنج ئەندامییەی کە تێکڕای ئەندامەکانی پیاون نابێت بتوانن بڕیار لەسەر ژیانی پێنج ملیۆن مرۆڤ بدەن.
Your browser doesn’t support HTML5