هێمن مەنسور: چاوەڕی دەر ئەجامێکی تر ئەکەین دوور لەو رێکەوتنانەی کە ئێستاکە باسی لێدەکرێت

Hemin Mansour

یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ماوەیەکی زۆر نزدیکدا بە نیازی بەستنی کۆنگرەیە پاش کەڵەکەبوونی کێشەکانی ناوخۆی لە دەرئەنجامی باڵباڵینە، گەندەڵێ، بازرگانی و بەرژەوەندیە تاکی و تاێبەتیەکانوەکو باس دەکری. ئەوەی دیارە و باوە کۆنگرە ئیستگاە و گۆڕەپانی رووداوەکانە، گۆڕانگاری وشتی چاوەڕوان نەکراوە، بەڵام ئایا چاوەڕێ دەکری یەکێتیی لەو کۆنگرەیەدا ئەو گۆڕانگاریانەی کە پایەکانی بە هیوایەتی ئەنجام بدات و یەکێتیی لەم سیستمە مەنگخواردوەی و ئەو قەیرانیەی کە تێدایە رزگار بکات؟

Jalal Talabani

یەکێتی بۆ ئەوەی لەم کۆنگرەدا سەر بکەوێت پێویستی بە گۆڕانکاریە بەڵام لە چییەوە دەبێ دەست پێ بکات؟

وەکو باس دەکرێ یەکێتیی هەر وەکو پارتی بنەماڵە دەستی بەسەردا گرتووە، بە "مانەوەی کوڕانی بنەماڵە وە یاخود سەرکردە بازرگانەکانی " ئاخۆ شیانی گۆڕانکاری هەیە؟

زۆر جار باس لە چاو و ڕاوی لە پێشدا رێککەوتن و لە یەک تێگەیشتن دەکرێت لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە سکرتێر وە یاخود سەرۆکی ئاێیندەی یەکێتیی، ئەگەر بێت و ئەو جۆرە سیستمە پەیڕەو بکرێت، ئیتر پێویست بە کۆنگرە هەیە؟

هێمن مەنسور چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی راستی بێت ژیان خۆێ لە نوێ بوونەوەدایە، هەر پارت و گروپێک ناوە ناوە پێویستی بەوەیە خۆێ نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی بە هەڵەکانیدا بچێتەوە بۆ ئەوەی شتی جوان بەرهەم بێنێت و بتوانێت خزمەت بە گشتی بکات، ئێستاکە کە بریار دراوە لە مانگی ئاێیندە گۆنگرە ببەسترێت هیوادارین ئەو کۆنگرە ببێتە ماییەی نوێ بۆنەوە و جوانترکردنی رووخساری یەکێتیی و باش رێکخستنی ئیش و کارەکانی ".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " یەکێتیی لە پەیڕەو و پرۆگرامەکەیەوە دەبێ دەست بە گۆڕانکاری بکات بۆ ئەوەی سەرکردە نوێیەکانی بە پێی هەڵس و کەوت بکەن بۆ خزمەتی هاووڵاتیان، من لەو بروایەددام لەم کۆنگرەیەدا کۆمەڵێک هەڤاڵ ، کۆمەڵێک سەرکردە کە چوونەتە تەمەنەوە نە جەستەییان و نە توانایان رێگای ئەوە نادات بتوانن لە پۆستەکانیان بمێننەوە و دڵنیام کەسانی نوێ دێنە گۆڕەپانە و جێگایان دەگرنەوە ".

کاک هێمن دەشڵێت " یەکێتیی لە کۆمەڵگا و بنەماڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەر نییە کە لە بزوتنەوەکاندا رۆڵیان هەبوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ناو بنەماڵەی مام جەلال کەسانێک هەن گەنجن و هەوڵیان داوە پێی بگەن لە ناو یەکێتی و گۆڕەپانە رامیاریەکەدا ڕۆڵیان هەبێت، ئەوەش مافی خۆیانە، ئەگەر خەڵک لە کۆنگرکەدا بیانەوێ دەنگیان پێی بدەن، رێکەوتن پێش کۆنگرە کارێک نا یاساییە و لەو بڕوایەدام ئەو رێکەوتنانەی پێش کۆنگرە ئەنجام دەدرێن بەو شێوە سەرکەوتوو نابن و وا وێنا دەکەم چاوەڕی ئەجامێکی تر ئەبین دوور لەو رێکەوتنانە کە ئێستاکە باسی لێدەکرێت ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hemin Mansour