لە نامیبیا ئەمساڵ هەوڵەکانی ڕاوکردنی یەکشاخ کەمبوونەتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو

وندهۆک، نامیبیا – وەزارەتی ژینگە و گەشتوگوزاری نامیبیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەوڵەکانی ڕاوکردنی یەکشاخ کەمبۆتەوە دوای ئەوەی لەئەمساڵدا تائێستا 41 سەر نایاسایانە ڕاوکراون، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ هەمان کات 72 سەر ڕاوکرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی "یەکشاخ ڕزگار کەن" کە ناحکومی‌یە، نامیبیا دوای ئافریکای باشوور دووهەم زۆرتین ژمارەی یەکشاخی سپی هەیە و 3/1ی یەکشاخی ڕەش پێستی زیندوی لەجیهاندا هەیە.

ڕاوکردنی نایاسایی لەنامیبیا بەهۆی داوای بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوەیە، کە لەساڵی 2015دا 95 یەکشاخی ڕاوکرای بۆ گۆزرابوەوە، هەروەها 36 سەر لەساڵی 2017، بەڵام دواتر ژمارەکە بەرزبۆتەوە بۆ 72 لە ساڵی 2018دا. ڕاوکردنەکان لەمانگی 1یەک تا ناوەڕاستی مانگی 12ی هامووساڵێک هەژمار کراوە.

"ڕۆمیرۆ موێندا" ووتەبێژی وەزارەتی نامیبیا ووتی "دانیشتوان هاوکارمانن بۆ دەستگیرکردنی تاوانکاران، توانای خۆشمان پەرەپیداوە تا بتوانین پێشبینی چالاکی نایاسایی ڕاو بکەین بەر لەڕوودانی".

سەرباری ئەوەی ئەو گیانلەبەرە وەک گیاندارەکانی‌دی موو و سمی هەیە، بەڵام لەڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەک دەرمانێک بۆ چارەسەری چەند نەخۆشیەک بەهای تایبەتی هەیە، هەروەها شاخەکەی لای دەوڵەمەندەکان بەتایبەتی کە لە خشڵ و بەرهەمە بەنرخەکاندا بۆ جۆانی بەکاردێت خواستی زۆری لەسەرە.

لەکاتێکدا نامینیا ڕێگری لە ڕاوچیەکان دەکات، لەهەمانکاتدا فشار دەخاتە سەر ئەو بنمایانەی کۆنترۆڵی بازرگانی جیهانی بە گینلەبەرانی مەترسی نەمانیان لەسەرە، دوای ئەوەی وڵاتانی‌دیکە پێشنیارەکانیان ڕەتکردەوە بۆ ئەهوەنکردنەوەی سنورەکانی لەسەر ڕاوکردنی یاسایی یەکشاخی سپی و هەناردەکردنی دانراوە. بازرگانەکان دەیانەوەێت ڕێگا بەڕاوکردنی یەکشاخی سپی بدرێت و بەزیندوییش هەناردە بکرێت، بەبیانوی ئەوی دراوی لەوبازرگانیەدا کۆدەکرێتەوە هاریکاردەبێت لەپاراستنی ئەو جۆرە گیان لەبەرە، ئەوەش بیانویەکە لەمانگی 8دا لەلایەن لایەنەکانی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی نەهێشتنی بازرگانی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە ڕەتکرایەوە.

ئامارەکانی وەزارەتەکە دەردەخات 329 کەس توومەتبارکراون بە ڕاوکردنی نایاسایی لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018. زۆرینەیان ئەفریکایین و 17 چینی.

سپەیس ئیکس بارێکی 3 تەن کەلوپەل و پێداویستی دەگەێنێتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

(ئەسێۆشیتید پرێس) - لە دوریی 420 کیلۆمەتر لەئاسماندا لەسەر ئۆقیانوسی ئارام هەفتەی ڕابردوو کەبسولی بارهەڵگری "سپەیس ئێکس" گەیشتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، وەک لەڕاپۆرتی ئسێۆشێتیدا پرێسدا هاتوە لەنێوان بارەکەیدا (مشک و کرم و ڕۆبۆت)تی تێدابوە.

"لۆکا بارمیتانۆ" پەرپرسی بنکەکە ئامێری باڵی بنکەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی کاری یەکگرتنەوەی کەبسولەکەو بنکەکەی ئاسمان.

کەپسولەکە نیزیکەی 3 تەن پێداویستی و شمەک و کەلوپەی تێدابوە، لەوانە (40 مشک) بۆ تاقیکردنەوەی پەیوەست بە ماسولکەو ئیسک، 8 لەو مشکانە جەستەیان دوو ئەوەندەی مشکی ئاسایی ماسولکەیان زیاتر.

هەروەها بارەکە 120 هەزار کرمێی تیدابوە جۆری Nematodes ئەوەی بە ئەلقە ناسراوە، بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کشتوکاڵ لەسەریان.

سەرباری ئەمانەش رۆبۆتێکی زیرەک، توانای هەستکردنی هەیە بە باری دەرونیی و هەست و نەستی ئاسمانگەڕان بۆ بنکەی ئاسمانی نێردراوە، بەئامانجی تاقیکردنەوە وەک یاریدەدەری ئاسمانگەڕان لە گەشتەکانیاندا.

سەرباری ئەمانەش ناسا لە بارەکەیدا دیاری کریسمسی بۆ ئاسمانگەڕان ناردبوو بۆ ئەوانەی پێشتر لەبنکەکەبوون.

ئەم گەشتە ژمارە 19بوو کەبسولی سپەیس ئێکس لە 7 ساڵی ڕابدوودا بۆ ئاسمان ئەنجامی داوە.

بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان لە لووتکەی کەش و هەوا لە مەدرید دانوستاندن بەردەوامە

مەدرید (ڕۆیتەرز) – تا دوا ساتەکانی بەرەبەیانی یەکشممە دانوستاندن بەردەوام بوو بۆ بەدەستهێنانی پابەندبوونێکی جیهانی بەهێز بەمەبەستی دانانی کارنامە بۆ ڕاگرتنی گۆڕانکاری کەش و هەوای جیهان، دوای ئەوەی هەندێک وڵات نیگەرانی خۆیان دەربڕی رووبەڕوی مەترسی بوونەتەوە و پشتگوێ خراون لە کۆبوونەوەی لووتکەی نەتەوەیەکگرتوەکاندا لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا.

بڕیاربوو ووتویژ ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆتایی پێبهاتایە، بەڵام بۆ 2 ڕۆژ درێژەی پێدرا لەگەڵ هەوڵدانی وڵاتانی گەورە و بچووکەکان بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێراوەکان، لەسایەی ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی پاریس بۆ چارەسەری گەرمبوونی زەوی.

"کێڤن کۆنراد" نێردراوی گینیای نوێ بۆ کاروباری کەش و هەوا بە ئەندامانی بەشداربووی کۆنفرانسەکەی ووت، دەبوو وتووێژەکان "ڕوون و ئاشکرا" بێت، مەترسی و نیگەرانیەکانی دوپاتکردەوە هەندێک وڵاتی بەرەو ڕسکانچو هەیانە کە گوێیان وەک پێویست لێنەگیراوە.

سەرباری ئەمەش ووتی " لە24 کاتژمێری ڕابردوودا تنها 90%ی ئامادەبوانی ئەم پرۆسەیە بەشداریان پێکراوە".

"کارولینا شمیت" وەزیری وڵاتی شیلی کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەمساڵی کرد و بۆ 2 هەفتە بەردەوام بوو، داوای لە وڵاتانی واژووی ڕێکەوتنی پاریسیان کردوە و ژمارەیان لە 190 وڵات زیاترە هەمئاهەنگ بن بۆ ناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ پشتیوانی بەر لە قۆناغی جێبەجێکردنی یەکلاکردنەوە لە ساڵی 2020دا.

پێشتر شیلی رووبەڕوی ڕەخنەی گەورە بوویەوە دوای ئەوەی بەرنووسی ڕاگەیاندنی لووتکەی ئامادەکرد و بەشداربوان گازندەیان کرد کە زۆر لاوازە تا ئەو ڕادەیەی ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی پاریس نائومێد دەکات.

لایەنگرانی ئەنجامدانی کرداری بەهێز ئاگاهی دەدەن دەربارەی کەش و هەوا و ئەگەری داڕمانی ڕێکەوتنی پاریس ئەگەر وڵاتانی بەشداربووی لووتکەی مەدرید ئامادەیی و ڕێزگرتن دەرنەبڕن بۆ ڕێکەوتنەکە لەڕێگای بەهێزکردنی پلانەکانی کەمکردنەوەی پرژبوونەوەی گاز بەخێرایی کە هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەویە.

زاناکان ئاگاهیش دەدەن لەوەی دەرفەت لەبەردەم جیهاندا نابێت بۆ خۆلادان لەبەرزبوونەوەی مەترسیداری پلەی گەرما ئەگەر وڵاتان بەخێرایی کارنەکەن بۆ کەمکردنەوەی پرژبوونەوەی گاز بەپێی ڕێکەوتنی پاریس کە لەسەر کارو ئامانجی لایەنەکان لەساڵی 2020دا ڕاوەستاوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 16-12-2018