ساڵح ساغلەم: کێشەی پەنابەران دەبێ لە وڵاتانیاندا چارەسەر بکرێ

Global Refugee Forum in Geneva

ئاژانسی پەنابەرانی جیهانی کۆبۆنەوەیەکی لوتکەیی سێ رۆژەی لە بارەی پرسی پەنابەرانەوە لە ژنێف ئەنجام دا کە تێدا سەدان لە رێبەران و وەزایرانی وڵاتان و رێکخراوە سڤیلیەکان تێدا بەشداریان کرد بۆ دانوستاندن لەسەر پرسی پەنابەران و دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ کێشەی 70 میلیۆن پەنابەر وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەێ پێی دەکات.

ئایا کارێکی لەو جۆرە بە بێ هاوکاری هەموو لایەنە شیانی چارەسەرکردنی هەیە؟

بە بێ چارەسەرکردنی گرفتی ناوخۆێ ئەو وڵاتانەی ئەم پەنابەرانە لییەەو هەڵاتوون، شیانی چارسەرکردنی هەیە؟

تا چەند وڵاتانی دەرەکی وە بە تاێبەت وڵاتە زلهێزەکان دەستیان لە کێشەکانی ئەو وڵاتانەدا هەیە؟

تا چەند هەڵس و کەوتی وڵاتانی رۆژئاوا کاریگەری هەیە لەسەر هاتنی ئەم پەنابەران؟

ساڵح ساغڵەم هاوو سەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانی لە ژنێڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " راستە ئێستاکە نوێنەرانی 120 وڵات لەم کۆبۆنەوەدا بەشداری دەکەن، بەڵام من لەو بڕوایەدام ئەمانە ناتوانن کێشەی پەنابەران چارەسەر بکەن، لەبەر ئەوەی ئەم پرسە دەبێ لەو شوێنەی لە داێکبووە، لەو وڵاتانەی کە تێدا دەژین دەبێ چارەسەر بکرێ".

کاک ساڵح هەر وەها دەڵەی " ئەردوگانیش لەم کۆنفرانسەدا بەشداری دەکات بەڵام مەخابن ئەردوگان بازرگانی بە خوێنی مرۆڤ و کێشەی پەنابەرانەوە دەکات، لە راستیدا کەس گوێ نەدا بە قسەکانی و هیچ کاریگەریشی نەبوو، بەڵکو گاڵتەیان پێیکرد، تورکیا قەت رێگاێ لە پەنابەران نەگرتووە، ئەوانە رۆژانە دێن و ژیانی خۆیان لە ناو ئاودا دەخەنە مەترسی".

کاک ساڵح دەشڵێت " راستە ئێستاش لەم کۆنفرانسەداباسی ئەوەیان نەکرد، بۆ پەنابەر هەیە؟ چما ئەم کەسانە وڵاتانی خۆیان بەجێ دێڵن و دەکەونە غەریبی، وڵاتە دەسڵاتدارەکان وەکو ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمریکا ئەم باسەیان نەهێنایە کایەوە، تەنها رێکخراوە سڤیلەکان نەبێت، ئەو پرسیارە نەهاتە کایەو بۆ ئەم پەنابەران وڵاتیان بە جێ دێلی و لاویەتیان لە دەست دەدەن".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Salih Sağlam