بڕیارە پەرلەمانی عێڕاق ڕۆژی یەکشەممە کۆببێتەوە بۆ پەسەند کردنی پڕۆژە یاسایەک بە مەبەستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق. ئەمەش پاش ئەوە بوو فەرماندەی باڵای هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسداران قاسم سولەیمان و جێگری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندس لە هێرشێکی ئەمەریکا لە بەغدا کوژران.
کەریم نوری وەک سیاسییەکی عێراقی کە بیروڕای نزیکە لە حەشدی شەعبییەوە لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێرق داوایەکی حەشدی شەعبییە لە پەرلەمان بەڵام بڕوا ناکەم کوردەکان و زۆرێک لە ئەندامانی سوننە دەنگ بەو پرۆژەیە بدەن. بەوەش دەچێت ماڵی شیعە لە پەرلەمان ئەو بڕیارە یەکلا بکەنەوە"
کەریم نوری نیگەرانیشی دەربڕی لەمەڕ ئەوەی ڕەنگە عێراق ببێتە گۆڕاپانی ململانێی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و ئێران کە وەک دەڵێت " ئەمەش لای ئێمە پەسەند نییە."
دەقی ڕاپۆرتەکەی یەحیا بەرزنجی
Your browser doesn’t support HTML5