دکتۆر سەنگەر سەید قادر: بریاری کوشتنی قاسم سولەیمانی بەشێک لە ستراتیژی قووڵی ئەمەریکادا نییە

Dr. Sangar Saidwadr

بریار وایە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ کۆبێتەوە بۆ بریاردان لەسەر هەڵوەشانەوەی رێکەوتنامەی نیوان ئەمەریکا و عێراق و دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق. ئاخۆ کارێکی لەو شێوە شیانی هەیە؟

ترامپ هەمیشە ئەو بەڵینەی داوە لە هێنانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست. ئاخۆ تا چەند تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی کار دەکاتە سەر ئەو بریارە و بەجێ هێنانی بەڵێنەکەی؟

ئایا ئەگەری هەیە ئێران تۆڵەی سولەیمان بکاتەوە؟ وە ئەگەر وەڵامەکان تۆڵە بە تۆڵەکردنەوە بێت، ئەم کێشە چۆن چارسەر دەکرێت و یەکلادەکرێتەوە؟

ترامپ لە ناوەوە هەم لەبەردەمی هەڵبژاردنەکاندایە و هەمیش رووبەرووێ دادگای تاوانبارکردنەکانیدایە، ئاخۆ تا چەند تیرۆرکردنی سولەیمانی بە کەیسەکانی لە پەیوەندی بە ترامپەوە گرێدراوە و بە مەبەستی سەرنج لادانی هاووڵاتیانە لەو کێشانە وەکو دیموکراتەکان دەلێن".

Trump US Iran

دکتۆر سەنگەر سەید قادر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی " ئیمارات" و " رۆژهەڵاتی ناوەراست" بۆ لێکۆڵینەوەکانی یاسایی و ستراتیژی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لە رووێ کرداریەوە دەرکردنی ئەمەریکا لە عێراق زۆر قورسە، چونکە ئەمەریکا فەرەتر لە 6 تریلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە وە فەرەتر لە 4،500 سەربازی لە عێراقدا کوژراوە وە کە کاتێک ئەمەریکا هاتوەتە عێراق بە فەرمانی ئەم دەسەڵاتە سیاسیەی ئێستای عێراق نەهاتووە، بەڵکو ئەمەریکا بوو کە ئەم نوخبە سیاسیەی کە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە هێنا و کردیانی بە دەسەڵاتدار و عێراقیانی ڕا دەست کرد، بۆیە دەرکردنی ئەمەریکا بەو ئاسانیە نییە".

دکتۆر سەنگەر هەر وەها دەڵێت " بریاری کوشتنی قاسم سولەیمانی بەشێک لە ستراتیژی قووڵی ئەمەریکادا نییە، چونکە کاردانەوەکان، کاردانەوەی مەترسیدارن، بەڵکو پەیوەندی بەو بارە لارەی دانڵد ترامپەوە هەیە کە ئێستاکە لە ناوەوەی ئەمەریکا روبەروویەتی بە هۆێ پرۆسەی لە کار لادانەکەی، بۆیە دانڵد ترامپ بەم هەنگاوە، بەم بریارە ویستی جارێکی کە ئەمەریکیەکان بە لای خۆێدا ڕابکێشی بەوەی ئەو پاڵەوانی نیشتمانیە وە بەرگری لە ئەمەریکیەکان دەکات وە لە پێناو ئەوەشدا ئامادەیە هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکات وە لە رێگای ئەم نمایشەوە ئەوە نیشانی ئەمەریکاییەکان بدات کە پاریزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکادایە وە هەر وەها پاریزەری گیانی هاووڵاتیانی ئەمەریکادایە ".

دکتۆر سەنگەر دەشڵێت " بە دڵنیاییەوە ئەگەر بێت و ئێران جەنگێکی فراوان لەو هەوت وڵاتانەی کە تێایاندا باڵا دەستە لە دژی ئەمەریکا و هاووپەیمانەکانی بەرپا بکات ئەو کات دەبێتە هۆێ شەڕێکی ناوچەیی و لەو شەڕە ناچەیەشدا بە دڵنیایی ئێران دووڕاوی یەکەمە و رژێمی ئێرانیش لە ناو دەچێت، بۆیە ئێران هەوڵ دەدات رێگایەکی تر بۆ وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بدۆزێتەوە ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Sangar Saidqadr