عەدنان کۆچەر: تورکیا خۆی بۆ کۆتایی ڕێکەوتنی لۆزان ئامادە دەکات

تورکیا بەزۆر دەیەوێت ئارەزووی خۆی لەقەیرانی سوریا و لیبیادا بسەپێنێت، ئەم هەڵوێستەی تورکیا لەچ ڕوانگەیەکەوەیە؟

سەرۆکی تورکیا دەڵێت ڕەوا نیە ڕەخنە لەتورکیا بگیرێت لەسەر هەڵوێستەکانی لەقەیرانی لیبیادا، تورکیا وەک وڵاتانی‌دیکە مافی هەیە، تورکیا چۆن ئەم مافە بەڕەوا دەبینێت؟.

تورکیا لە سوریادا هەمئاهەنگی لەگەڵ ڕوسیادا هەیە بەڵام دەبینین لە لیبیادا دژ بە ڕوسیا دەوەستێتەوە، ئایا ئەمە بەرژەوەندی سیاسیە یان ئەمە بەرژەوەندی دیکەیە و سیاسیانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات؟.

لەم ململانێکاندا تورکیا هیچ دەسکەوتێکی بەدەست هێناوە لە بەرژەوەندی وڵاتی خۆی بێت؟ یان تەنها خۆی خستۆتە کێژاوی سیاسیەوە؟.

لەمابارەیەوە وریا کاڵێ لەدەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ عەدنان کۆچەر چاودێری سیاسی کردوە.

کۆچەر دەڵێت "هاتنی ڕوسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، دووریی بڕیاری مانەوەی درێژخایەنی ئەمریکا لەناوچە، نەبوونی هێزێکی کاریگەر لەناوچەکە، دورکەوتنەوەی میسر و عێراق، کیشەی ئەمریکا و ئێران، کێشەی ناوخۆی سعودیە، ململانێی سعودیە و قەتەر و ئیمارات، ئەمانە هەموو بۆشایی‌یەکی گەورەی دروستکردوە کە تورکیا بتوانێت بڕیار لەسەر هەندێک پرس بدات".

هەروەها دەڵێت"لەماوەی هاتنی ئۆردوغان و بوونی لەدەسەڵاتدا، توانیویەتی کار لەسەر چاندنی بیرۆکەی ئیخوانیزم لەجەزائیر و تونس و میسر و سوریا و لیبیا و ئەو ناوچانە دروست کات".

کۆچەر دەڵێت "لەئێستادا لەناوچەکدا تەوژمێک هەیە پێی دەوترێت تەوژمی قەتەر و تورکیا و ئێران بۆ هەمئاهەنگی و دابەشکردنی بەرژەوەندیان بەرامبەر بەتەوژمی سعودیەوە بەحرەین و ئیمارات".

کۆچەر دەشڵێت "نەبوونی بڕیاری دەسەڵاتی سیاسی ئەمریکا ڕێگای بۆ تورکیا خۆش کردوە بیرلەوە بکاتەوە بەشێکی هەبێت لەنەوت غازی لەدەریای ناوەڕاستدا دۆزراوەتەوە، ئەگەر جەمسەری سعودیە و میسر و ئیمارات بیانەوێ گازی سروشتیی ناوچەکەیان لەڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە بگوازنەوە".

وەڵامی پریسارەکان لەدرێژەی گفتووگۆکەدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

گفتووگۆ لەگەڵ عەدنان کۆچەر