وڵاتەیەکگرتوەکان ئاگاهی دەدات لە گۆڕینەوەی زانیاری هەستیار دوای ڕەزامەندی بریتانیا لەسەر تۆڕی 5G

وەزیری دەرەوەی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا مایک پۆمپێۆ ئاگاهی‌دا لەوەی زانیاری ناگۆێزێتەوە ئەگەر لەڕێگای وەک ناوی لێنا "تۆڕی متمانەپێکراو" نەبێت، بەمەش ڕەخنەی لە بریتانیای هاوپەیمان گرت، پەوپێ‌یەی ڕێگایداوە بە کۆمپانیای هاواوی چین بەشیک لە تۆڕی 5G بۆ تەلەفوونی دەستی لەوڵاتەکیاندا بنیاتنێت.

لەلێدوانی بۆ ڕۆژنامەوانان پۆمپێۆ ووتی دانانی هەواوی لەسیستەمی بریتانیادا "مەترسی گەورە دروستدەکات".

ئەم گەورە بەرپرسە دبپلۆماتەی ئەمریکا کۆمپانیای هەواوی بە درێژکراوەی پارتی کۆمۆنیستی چین ناوبرد، کە پابەندە بە گەیاندنی زانیاری بەو پارتە، ووتیشی بەڕێوبەرایەتی ترامپ هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پڕیارەی بریتانیا دەکات.

مشتوومڕێکی گەورە لە بریتانیا لەسەر ڕێگەدان بەکۆمپانیای هەواوی کەوتەوە و بۆ 2 کەڕەت بڕیاردان لەسەری دواخرا. لەکۆتایی‌دا حکومەت ڕایگەیاندا بەمەرج ڕێگا بەو کۆمپانیا چینیە دەدات پشکی 35% فرۆشتنی لەبازار پێدراوە و لەبەشی لاوەکی ئەو تۆڕە لەبری ئامێر وبنەما سەرەکیەکانی.

جیمس سۆلڤان سەرۆکی ئاسایشی سیبرانی لە پەیمانگای رۆیاڵ یونایتید بۆ خزمەتگووزاری لە لەندن ووتی "بەدڵنیایی‌یەوە سیاسیەکانی ئەمریکا هەندێک هەرەشەی بوێریان لە چەند هەفتەی رابردوودا دەربڕی، بەڵام من دڵنیام ئەم گێژاوە کۆتایی پێدێت".

لە واشنتن سیناتۆر مارک وارنەر (دیموکراتی) ووتی "ڕێکەوتنێک لە نێوان هەردوو پارتی ئەمریکادا هەیە کە بریتانیا بژاردەی هەڵەی پەسەند کردوە".

بنکەی توێژینەوەی ئەنتراکتیک بەرزترین پلەی گەرما لەمێژوودا تۆمار دەکات.

توێژەرەوانی بنکەی جەمسەری باشور ڕایانگەیاند لەوەتای 60 ساڵی ڕابردوو بنکەی ئامار دامەزراوە بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمار کردوە.

ڕێکخراوی چاودێری کەش و هەوا WMO ڕایگەیاند بنکەی توێژیەوەکان لە ئەرجەنتین پلەی 18.3 سەدی تۆمارکردوە. ووتیشی ئەمە تۆمارێکی نوێیە دوای تۆماری ساڵی 2015 کە گەیشتبوە 17.5 پلەی سەدی.

بەرپرسی ڕێکخراوی WMO رانداڵ سێرڤێنی ووتی دەبێت رێکخراوەکە دڵنیابێتەوە لەو تۆمارە کە لەو بنکەیە تۆمار کراوە، ئەوەی تائێستا بینیومانە تۆمارێکی یاسایی‌یە.

ووتیشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەوا بوە لەلێژی چیادا.

توێژەرەوان لە بنکەی ئیسپیرانزا لەئەرجەنتین لە بەشی باکوری ئەنتراکتیکا، لەنزیک ئەمریکای باشوور لەساڵی 1961ـەوە پلەی گەرما تۆمار دەکەن.

ڕێکخراوی WMO دەڵێت نیمچە دوورگەی ئەنتریاکتیکا کە بنکەکەی لێیە لەنێوان ئەو جێگایانەدایە لەجیهاندا خێراتر پلەی گەرمای بەرزدەبێتەوە. لە 50 ساڵی ڕابردوودا گەرما 3 پلەی سەدی بەرزبۆتەوە.

زاناکان لەوباوەڕەدان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی هۆکاری توانەوەی بەستەڵەکە لەجەمسەری باشوور کە ئەوەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا.

توێژەرەوانی بنکەی مارامبێۆ لەئەرجەنتین دەڵێن پلەی گەرما لەوێش بەرزبۆتەوە و گەشتۆتە 14.1 سەدی کە بەرزترە لە ئاستی پلەی گەرمای لە ساڵی 1971دا پێشتر تۆمار کراوە.

ئامانجی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆتایی‌هێنانە بە خەتەنەکردنی ئافرەتان بەهاتنی ساڵی 2030

جنیڤ – ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگاهی دەدات لەبڵاوبوونەوەی خەتەنەکەردنی ئافرەتان و دەڵێت دەبێتە هۆکاری زیان لە ڕوی مرۆیی و ئابوریەوە. نەتەوەیەکگرتوەکان داوا دەکات ئەم ڕەفتارە بەهاتنی ساڵی 2030 کۆتایی پێ‌بێت.

لەئەمرۆدا نزیکەی 200 ملێۆن کچ و ئافرەت لەدەرەنجامی خەتەنەکردن و شێواندنی کۆئەندامی مێی‌ینەیان لەڕوی دەرونی و جەستەوە گرفتیان هەیە. ئەم ڕەفتارە بەزۆری لە ئەفریکا و رۆژهەڵاتی ناویندا دەکرێت.

بەرێوەربەری سنوقی دانیتشوان سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە جنێف مۆنیکا فیرۆ بە دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاند و ووتی ، شێواندنی کۆئەندامی مێ‌ینە هیچ سوودێکی تەندروستیی نیە، بەڵکوو دەرەنجامی خراپی هەیە، ئەو کچانەی ئەو کارەیان بۆ کراوە گرفتی دەرونی و جەستەیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هەیە.

فێرۆ ووتیشی زۆر جار دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و هەوکردن و نەزۆکی و دەرئەنجامی نەخوازیار بەدرێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت، لەوانە هەوکردنی میزەڵان وگرفتی مناڵبوون، زۆر کەرەت دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان.

لەڕوی ئابوریشەوە تێچونی زۆرە دەبێت. ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت چاودێریی تەندروستی پێویست بۆ شێواندنی کۆئەندامی مێ ساڵانە دەگاتە 1.4 ملیار دۆلار، بۆ هەندێک وڵات دەکات 10% خەرجیەکانی چاودێریی تەندروستی ساڵانە. ڕێخراوەکە دەشڵێت لەهەندێک وڵاتدا دەگاتە 30%.

فیرۆ ووتیشی تاهاتنی ساڵی 2030 مەزەندە دەکرێت 61 ملێۆن کچ کۆئەندامی مێ‌ینەیان بشێوێنرێت. ووتیشی سەرباری ئەو ئەگەرە، پەرەوپێشچوونی گەورە لە ناوچەکانی جیهاندا ئەوەی نەتەوەیەکگرتوکان کاری تێدا دەکات بەدەستهاتوە بۆ کۆتایی‌هێنان بەو ڕەفتارە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 10-02-2020

Wrya Kalle