کاربه‌ده‌ستانی ئێران یه‌کشه‌مه ده‌ستوریان داوه بۆ "گرتنه به‌ری هه‌نگاوه‌کانی پێشگیری کردن" له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆرۆنا قوتابخانه و زانکوۆکان و ناوه‌نده‌کانی تری په‌روه‌رده و فێرکردن له 14 ئوستانیان له سه‌رانسه‌ری ولات دابخه‌ن.
هه‌ر به پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا له ئێران 43 که‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوونه.
ئاگری ئیسماعیل نژاد، توژێنه‌ری سیاسی پێی وایه که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی پێشتر ئاگاداری نه‌خۆشی کورۆنا بوونه که له وڵات دا بلاوبۆته‌وه، به‌ڵام له به‌ر سێ هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌واڵه‌یان له کاتی خۆیدا به خه‌ڵک رانه‌گه‌یاند:
یه‌که‌م: به هۆی بۆنه‌کانی 22ی رێبه‌ندان، ساڵوه‌گه‌ری شۆڕشی 1357ی هه‌تاوی، (1979 زاینی). ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان ڕاگه‌یاندبا ئه‌و کات به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌و بۆنانه په‌کیان ده‌که‌وت.
دووهه‌م: مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، رۆژێک پێش هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکیان له ئه‌و نه‌خۆشیه ئاگادار کرده‌وه، چونکه بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئێران گرنگ بوو که هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن به گه‌رم و گوڕی به‌ڕیوه‌بچن.
سێهه‌م: دیاری کردنی ئێران له نێو لیستی ڕه‌ش له لایه‌ن F.A.T.A، واتا ڕێکخراوی به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردنی نایاسایی به پاره. ئێران کۆڕۆنای ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت که وڵات تووشی قه‌یران بووه و هه‌ویستی دیاریکردنی ئێران بۆ نێو لیستی ڕه‌ش وه‌ده‌ره‌نگی بخه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5