واشنتن (ڕۆیتەرز) ئێسکی مرۆڤێکی نیاندرتاڵ لە ئەشکەوتێکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان دۆزراوەتەوە بەبەڵگەی نوێوە دەردەخات ئەو جۆرە مرۆڤانە کە بەئامۆزای مرۆڤی سەردەم دادەنرێن مردوەکانیان بەگووڵەوە ناشتوە. بەڵگەکان جێگای سەرنجە و دەردەخات کە گووڵ لەو ڕێوڕەسمەدا بەکارهاتوە.
زاناکان ڕایانگەیاند لە ئەشکەوتی شانەدەر لە هەرێمی کوردستانی نیمچە سەربەخۆ ئێسکی بەشی سەرەوەی جەستەی مرۆڤێکی گەورەتەمەنی نیاندرتاڵیان دۆزیوەتەوە بە باشی ماوەتەوە بەر لە 70 هەزار ساڵ ژیاوە، لەوانیە لەتەمەنی 40 بۆ 50 کاندا بووبێت، بەڵام نەتوانراوە ڕەگەزەکەی دەستنیشان بکرێت.
ئەشکەوتی شانەدەر پێگەیەکی گەرنگە بۆ شارەزایان و زانستی ئاسەوار، لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوودا دۆزراوەتەوە. بەر لە 60ساڵ لەمەوبەر ئێسکی 10 مرۆڤی سەرەتاییی تێدا دۆزراوەتەوە – 7 ـەوتیان گەورەتەمەن و 3 منداڵ - تێگەیشتنێک دەدەن دەربارەی تایبەرتمەندیی ڕەفتارو سیستەمی خۆراکی ئەو جۆرە مرۆڤانە.
لەخۆڵی گۆڕی ئێسکێکدا کۆمەڵێک تۆوی هەڵاڵەی گوڵ دۆزراونەتەوە، ئەوەش سەرنجی زاناکانی ڕاکێشا و پێشبینی دەکەن مرۆڤی ئەو سەروەختە مردوەکانیان بەگووڵەوە ناشتبێ.
ئەم ئەگەرە ئەو ڕوانگەیە دەگۆڕێت گوایە مرۆڤی نیاندرتاڵ دڕندەبوە هەست سۆزی مرۆڤانەی نەبوە، بەهۆی دۆزینەوە نوێکان ئەو بیرۆکەیە ڕەوایی لەدەستداوە. سەرباری ئەوە ڕەخنەگران گوومانی خۆیان لەسەر ناشتن بەگووڵەوە دەردەبڕن و دەڵێن ئەگەری هەیە ئەو تۆوانەی هەڵاڵە لەلایان کەسانی ئەم سەردەمەوە دانرابێت لەو ئەشکەوتەدا کاریان کردوە وتیای ژیاون، یاخود بەهۆی گیان لەبەر ومێروە گوازرابێتەوە.
بەڵام ئێسکی شانەدەر لە ساڵی 1960دا دۆزراوەتەوە و هەڵالەکان لەخاکەکەدا بوون، ئەمەش ئەو ئەگەرە بەهێزتردەکات ئەگەری هەیە گووڵەکان لەکاتی ئامادەکردنی گۆڕەکەدا و لەگەڵ مردوەکەدا نێژرابێت.
لەئێستادا زاناکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی تەمەنی ڕوەک و هەڵاڵەکان دەکەن.
(ئێما بومیۆری) پزیشکی ئێسک لە زانکۆی کامبریدج و زانای بەبەردبوە دێرینەکان ووتی " لەسەر بنەمای ڕەخنەکان ئەبێ منیش گوومان لام دروستبێت، بەڵام ئەم ئەگەرە لە هەموو ئەگەرەکانی کە بەهێزترە و بۆیە چاوەڕوانی دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان دەبین".
زاناکان بۆ چەندین ساڵە مشتوومڕیان لەسەر مرۆڤی سەرتایی هەیە، ئایا مردوەکانیان بەڕێوڕەسم ناشتوە وەک ئەوەی لەئێستادا مرۆڤ دەیکات؟، ئەمەش وەک بەشێک لەو مشتومڕە فراوانەی دەربارەی ئاستەکانی پەرەسەندی زانیاری لایان گەشەی کردوە.
ناشتن و شاردنەوەی تەرمی مردوو هۆکاری جیاوازی هەبوە، لەوانە ڕێگەگرتن لەهاتنی کەلاکخۆرە مەترسیدارەکان و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی بۆنی تێکچوونی تەرمەکان. بەڵام کاتێک شاردنەوە لەومەبەستانە تێدەپەڕێت و هێمای ڕێزلێگرتن و ماتەمینی تێدەکەوێت ئەوا ئەبێت سەنگیی بخرێتە سەر ئەو بیرکردنەوەیە بەقووڵی، کە چۆن دوای مردنی کەسێک لەگرووپەکە ڕێز لە تەرمەکەی گیراوە.
(گرایم پارکەر) زانای ئاسەوار لە زانکۆی کامبردج و بەشداری توێژینەوەکە دەڵێت پێدەچێت ئەشکەوتی شانەدەر جێگایەکی تایبەت بووبێت بەر لە 70 هەزار ساڵ تەرمی تێدا شاراوەتەوە، بەتایبەتی لە بەشێکیدا.
مڕۆڤی نیاندرتاڵ لەمرۆڤی ئەم سەروەختە بەهێزتربوە و برۆکانی ئەستورتر، بەر لە 400 هەزار ساڵ تا 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناوچەی نێوان ئەوروپاو ئاسیادا لە کەنارەکانی ئەتلەنتیکەوە تاشاخەکانی ئۆراڵ لەڕوسیا ژیاوە. دوای دەرکەوتنی مرۆڤی باڵا لەناوچەکەدا نیاندرتاڵ لەناوچوون.
ژاپۆن پرۆژەی چوونی بۆ هەسارەی بارام هەیە و لەقۆناغی پەرەپێداندایە
ژاپۆن هەنگاوی سەرەتایی ناوە بۆ ناردنی کەشتیەکی ئاسمانی بۆ "فۆبۆس" یەکێک لە مانگەکانی هەسارەی بارام، بۆ نیشتنەوە لەسەری.
لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەرکەکەیدا، دەبێتە یەکەم کەشتیی ئاسمانی لەسەر "فۆبۆس" بنیشێتەوە، بەڵکوو دەبێتە یەکەم هەنگاوی سیستەمی نێردراو بۆ هەسارەی بارام.
ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ئەرکە بۆ "فۆبۆس" گەشتۆتە قۆناغی پەرەپێدان.
لەقۆناغی پەرەپێداندا تیمی ئاژانسەکەی ژاپۆن کار لەسەر ئامێرەکان و پرۆگرامە پێویستەکان دەکەن بۆ ئامادەکردنی گەشتەکە.
ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆنی JAXA پێشتر لە تویتێکدا ڤیدێۆیەکی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە، ڕوە جیاوازەکانی "فۆبۆس" ڕوون دەکاتەوە کە ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا وێنەی گرتوە.
مانگەکەی لە وێنەکاندا بڵاوکراوەتەوە هاوشێوەی مانگی زەوەی نیە، بەڵام سەر خاکەکەی وەک مانگی زەوی چاڵ و چۆڵیی تێدایە و شێوەی خڕ نیە، بەڵکوو ناڕێکە، لە بەردی ئاسمان دەچێت.
ئاژانسەکەی ژاپۆن بەنیازە لەسڵی 2024 دا ئەم کەشتیە بۆ بارام بنێرێت.
پێشبینی دەکرێت کەشتیە ژاپۆنیەکە لەسڵی 2025دا بگاتە سەر مانگی "فۆبۆس"
ئاژانسەکەی ژاپۆن دەڵێت زاناکان 3 ساڵی داهاتوو بۆ توێژینەوە لەسەر هەردوو مانگی هەسارەی بارام "فۆبۆس" و "دیمۆس" تەرخان دەکەن، نەخشەی وردی سەر خاکەکەی دەکێشن.
بەنیشتنەوەی کەشتیەکە لەسەر "فۆبۆس" ژاپۆن نموونەی سەر خاکەکەی بەقووڵیی بەلانیکەمەوە 2 سانتیمەرتر وەردەگرێت.
سەرباری ئەمەش ژاپۆن بەنیازە ئۆتۆمۆبێلێکی گەڕۆک بنێرێت بۆ گەڕان بەسەر خاکی "فۆبۆس"دا و نهێنیەکانی ئاشکراکات.
لەئەگەری سەرکەوتنی ئەرکەکەو هەموو کارەکان وەک پلانی بۆ دادەنرێت بەڕێوەبچێت، لە ساڵی 2029دا کەشتیەکە لە"فۆبۆس"ـەوە بە نموونەکانەوە بۆ زەوی دەگەڕێتەوە.
تائەم ساتە زاناکانی جیهان زانیاریان لەسەر 2 مانگەکەی هەسارەی بارام نیە ، ئایا 2 نیمچە هەساری دروستن و بەدوری بارامدا دەخولێنەوە بەهۆی ڕاکێشنایەوە، یاخود لەئاکامی بەرکەوتنی تەنێکی گەورە بە هەسارەی بارامدا دروست بوون و لێی جیابوونەتەوە؟. پێشبینی دەکرێت ئەگەر ئەو ئەرکەی ژاپۆن سەرکەتوبێت وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بداتەوە.
زۆر بەکارهێنانی تەلەفوونی زیرەک لەوانیە شێوەی مێشک بگۆڕێت
زاناکانی ئەڵمانیا توێژینەوەیان لەسەر مێشکی 48 کەس کردوە بە بەکارهێنانی لەرینەوەی مەگناتیکی، لەهەوڵێکدا بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری تەلەفوونی زیرەک لەسەر مرۆڤ.
وێنەکان دەرئەنجامی سەرسووڕهێنەری دەرخستوە، کاریگەری تاڕادەیەک هاوشێوەی کاریگەری تلیاک کێشانە، بەڵکوو دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە مێشک و قەباریدا.
توێژینەوەکەی زاناکانی هایدلبرگ لە ئاڵمانیا لەسەر 2 گرووپ ئەنجامیانداوە، 22یان ئالوودەی بەکارهێنانی تەلەفوونی دەستی بوون، 26یدیکە ئاسایی بەکاریان هێناوە.
لە دەرئەنجامدا توێژرەوان لە ئالودەبوەکانی تەلەفوون گرژبوونەوە یاخود بچووکبوونەوەی بەرگی رەنگ خۆڵەمێشیان لە ناوچەی مێشکی سەرەکیدا بەدی کردوە، هەروەها ئاستی چالاکی مێشک کەمبوونەوەی پێوە دیاربوە بەراورد بەوانەی ئاسایی بەکاریان هێناوە.
هەروەها پشکینەکانی لەسەر ئالودەبوانی تلیاک کراوە هەمان گۆڕانکاری لەمێشکدا دەردەخات تەلەفوونی دەستی لەسەر بەرگی خۆڵەمێشیی میشک و قەبارەی هەیبوە بەهەمان شێوە گرژو و بچوک بۆتەوە.
سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن " ئەوکەسانی ئالودەی بەکارهێنای تەلەفوون دەبەن، بەشی خۆڵەمێشیی مێشکیان کەمتر بوە لەبەشی پێشەوە و خوارەوە و چەند جێگایەکی جیاوازی سەردا کەمێشک دادەپۆشێت.
زاناکان دەڵێن ئەمە یەکەم توێژینەوەیە بەڵگەی ئاشکرا لەسەر بوونی پەیوەندی لەنێوان بەکارهێنانی تەلەفوونی زیرەک و گۆڕاناکری لەمێشکدا دەدات.
Your browser doesn’t support HTML5