یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژی هەینی لە شاری هەولێر تۆمار کرا. کاربەدەستانی وەزارەتی تەندروستی و حکومی دەڵێن ڕەوشی تەندروستی ئەو خانمە جێگیرە و لەژێر چاودێری پزشکیدایە.
دەنگۆی ئەوەی کە گوایە ئەو ژنە سەردانی چەند نەخۆشخانەی کردووە بەر لەوەی ئاشکرا بێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە هاووڵاتیانی نیگەران کردووە و دەڵێن ڕەنگە چەندین کەسی تریش بەهەمان شێوە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبێت و نەزانن.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری ببیستە.
Your browser doesn’t support HTML5