وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان باس لە دوایین ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دەکات

ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون زیاتر دەبن، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 28 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون. وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت تا دوازدەی شەوی دوێنێ 28 حاڵەت هەبوون یەک مردووە و یەک چاکبووەتەوە، حەڤدە کەس لە پارێزگای سلێمانی توس بوونو نۆش لە هەولێر.

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە هەرێمی کوردستان هەتا ئێستا ڕادەیەکی زۆر باش لە کۆنتڕۆلدایە بە بەراود لەگەڵ ئەوەی ئەوان سنوورێکی فراوانیان لەگەڵ عێراق و لەگەڵ ئێران کراوەتەوە.

لەبارەی هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی دەڵێت هۆکاری سەرەکی وڵاتی ئێران بووە.

لەبارەی ڕاگەیاندنی نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی گووتی ئەو پێشبینە قورسە لەبەر ئەوەی هەموو دونیا ئێستا سەرقاڵی لێکوڵینەوەی ئەو ڤایرۆسەن پێشبینی ناکرێت لە کاتی ئێستادا.

دوایین ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەتی تەندروستی تەنها دوو شتن دانیشیت لەماڵەوە و نەچێتە دەرەوە و خۆی بەرکەوتەی کەسێکی دیکە نەکات.

سەبارەت بەوەی چۆنە لە پارێزگای دهۆک هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە ، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تا ئەو دەقیقەیە ڕۆژانە گۆمانلێکراو هەیە ئەورۆژ گۆمانلێکراو هەیە ئەوانەی بەرکەوتەی ئەو دکتۆرەی هەولێر بوونە پێشتر نەخۆشی ئەو دکتۆرە بوونە، بەڵام پشکنینەکان دەرنەچوونە، تا ئەو دەقیقەیە کە پشکنینەکان دەرنەچوونە دهۆک هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤی نەبووە هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە سنووری ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران نەبووە وە گەشتیارەکانی کەمتر بوون.

سەبارەت بەوەی ئایا رێ و شوێنەکانی ئەمنی و تەندروستی لە پارێزگای دهۆک توندترن لە پارێزگاکانی تر ناوباراو دەڵێت " بە پێچەوانەوە هەموو هەرێمی کوردستان ڕێکاری پێویست بە هەمان شێوە گیراوەتە بەر بەڵام ڤایرۆس و هاتنی گەشتیار بۆ ئەوێ کەمترە وەک لەوەی لە سلێمانی و لە هەولێر لەبەر ئەوەی سنووری ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران هەیە بە تایبەتیش لەگەڵ شارەکانی تری عێراقیش."

پلانی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیە رێکاری توندترە بۆ خۆپارێزی و بۆ کۆنتڕۆڵکردن و لە بواری چارەسەریش فراوانکردنی زیاتری خزمەتگوزاریەکانی وەکو ژێرخانی نەخۆشخانە و ئامێری پزیشکی و پێداویستیەکانی پزیشکی بەڵام لەکاتی ئێستادا بۆ ئەو حەجم و قەبارەی ئێستا بەسە. سەبارەت بەوەش چۆن چارەسەری نەخۆشەکان دەکرێت وەزیری تەندروستی گوتی " داخل دەکرێت لە نەخۆشخانە و ڕێنماییەکی تایبەت هەیە کە بڕیاری لەسەر دراوە لە ڕووی دەرمان و پێداویستیەکان پێ دەدرێت لە ژێر چاودێری پزیشک دەبێت بەگوێرەی حاڵەتەکەی چەند پزیشکێکی پسپۆڕی ئەو بوارە چارەسەریەکانیان بۆ دەکەن."

دەقی وتووێژەکەی ئەحمەد زێباری پەیامنێرمان لە هەولێر لەگەڵ وەزیری تەندروستی

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری