(ڕۆیتەرز) – کۆمپانیای گووگڵ کە سەر بە کۆمپانیای ئەلفابێتە، ڕایگەیاند پێگەیەکی ئەلیکترۆنی داناوە، سەنگیی دەخاتە سەر وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و زانیاری دەربارەی پشکنین و ڕێنمای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، ئەمەش لەهەڵمەتێکدا لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
پێگەی گووگڵ https://www.google.com/covid19 زانیاری و لینکی تێدایە سەنگی دەخاتە سەر ڤایرۆسەکەی هۆکاری نەخۆشیە کووشندەکەیە ، کۆمپانیاکە ووتی لەداهاتوودا پێگەکە بەزمانی جیاواز بۆ زۆر وڵاتیدیکە لەبەردەستدا دەبێت.
سندار پیتشای سەرۆکی جێبەجێکاری گووگڵ لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر ئینتەرنێت ڕۆژی شەممە وتی کۆمپانیاکەیان کەخاوەن گەورەترین سێرڤەری گەڕانە، هاریکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا کردوە بۆ دانانی پێگە ئەلیکترۆنیەکە لە 16ی مانگی 3وە.
ئاسمانگەڕی ئەپۆلۆ 15 ئاڵ ۆردن لەتەمەنی 88ساڵیدا کۆچی دواییکرد
بنەماڵەی ئسمانگەڕ " ئاڵ ۆردن" ڕایانگەیاند لەتەمنی 88 ساڵیدا لەکاتی خەوداکۆچی کردوە، ئەوەی وەک بەشێك لەئەرکی ئاپۆلۆ 15 لە ساڵی 1971 بەچواردەوری مانگدا خولایەوە.
ۆردن جەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بوو کاتێک پەیوەندی باناساوە کرد لەساڵی 1966دا و دەرفەتی چوونی بۆ مانگ دوای 5 ساڵ لەوە بۆ ڕەخسا.
ۆردن بەدەوری مانگدا لە یەکەیەکی فڕیندا سووڕایەوە لەکاتێکدا هەردوو هاوڕێکەی ئاسمانگەڕان" جیم ئێروین و دەیڤید سکات" لەسەر مانگ پشکنینیان دەکرد.
گرنگترین بەدەستهێنانی ۆردن لەکاتی ئەرکەکەیدا لەسەر مانگ یەکەم هاتووچۆی بوو لەئاسماندا لەبەرزایی 322 هەزار کیلۆمەتر دور لەزەویەوە، لەو ئەرکەدا پشکنینی بۆ ئامێرەکان کرد تایبەت بە ئەرکی پەیوەندیدار بەکەبسولەکەی ئاسمان .
وردن باسی لەو فڕینەی بۆمانگ کرد و ووتی وەک لێخووڕینی ئۆتۆمۆبێل وایە، بەڵام لەگەڵ هەندێک توانای شیکاریی.
لەسەر ئەرکەکەی بۆ مانگ ۆردن 2 کتێبی بڵاوکردەوە، یەکێک لەوانە بۆ منداڵان.
لەساڵی 1975دا ۆردن لەناسا خانەنشین بوو، دواتر لەبواری فڕۆکەوانیدا کاری دەکرد و گڕو تینی خواستی بۆ ئاسمان لەدەستنەدابوو.
لەساڵی 2019دا لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئرمریکا بە کین فاراباوی ووتبوو " ئەو زۆر و گەشبینە دەربارەی بەرنامەی واڵایی ئەمریکا، لەماباریەوە ووتبوی ئەگەر 100 ساڵ یاخود 10 هەزار ساڵیش بخاێنێت، ئەوا وڵاتەیەکگرتوکانی ئەمریکا ئەوەی پێویستبێت لە واڵاییدا دەیکات.
کۆمپانیای ئاپڵ فرۆشگاکانی لە جیهاندا دەدەخات
کۆمپانیای ئاپڵ ڕایگەیاند لەماوی 2 هەفتەی داهاتوودا بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم فرۆشگاکانی دادەخات، بێجگە لەوانەی وڵاتی چین.
تیک کوک سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاپڵ لە پەیامێکدا لەسەر پێگەی کۆمپانیاکە لە ئینتەرنێت بڵاویکردەوە " هەتا ڕۆژی 27ی مانگی 3 هەموو فرۆشگاکان ئەوانەی دەرەوەی وڵاتی چین دادەخەین".
سەرباری ئەمەش ووتی "ئێمە لەهەموو نوسینگەکانمان هەنگاو دەنێین بۆ ئاسانکاری لەدەرەوەی چین، ئەمە واتای ئەوەیە ئەندامانی تیمەکەمان دەبێت کاربکەن ئەگەر ڕێگای کارکردنیان پێدرا".
هەفتەری ڕابردوو کۆمپانیای ئاپڵ ڕایگەیاند هەموو 42 فرۆشگاکانی لەچین خستەوە کار.
کۆک لە پەیامەکەیدا نووسیبووی، بەخشینەکانی کۆمپانیاکە ئەوەی ڕۆژی هەینی گەشتە 15 ملێۆن دۆلار، وەک وەلامدانەوەیە بۆ هەوڵکانی جیهان دژ بە ڤایرۆسەکە بۆ چارەسەری نەخۆشەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریە ئابوری کۆمەلایەتیەکان دەدرێت.
بەپێی دوا ئاماری حکومەتەکانی جیهان زیاتر لە 350 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 14 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
Your browser doesn’t support HTML5