بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لەبارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەیان گەیشتووەتە دوازدە كەس تەنها لە كۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە شاری هەولێر 10 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئەمەش دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی ئەو شارۆچکەیە سەردانی وڵاتی ئێرانی كردووە و گەڕاوەتەوە بۆ نێو شارۆچکەکە، بەو هۆیەوە نۆ كەسی تری تووش كرد و لە ئێستادا تەواوی دانیشتووانی شارۆچکەی سێبیران خراونەتە ژێر كەرەنتینەوە و دەزگا ئاسایشییەکان چوار دەوری شارۆچکەکەیان گرتووە و قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە، دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە دەڵێن خەڵك لە ڕەوشیكی دەرونی خرابدایە چونكە خەڵكێكی زۆر بەركەوتەی ئەو تووشبوەن كە لە ئێرانەوە گەراوەتەوە.
لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 76 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون و تا دێت ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندایە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:
Your browser doesn’t support HTML5