مرۆڤایەتی بەدرێژایی مێژوو هەرخۆی هەڵگیرسێنەری جەنگ و کۆمەڵکوژی و کاولکارییەکان بووە، هەر بەدەستی خۆی نەهامەتی بۆ خۆی و کۆمەڵگەکانی دیکەی شارستانیەتەکانی دیکە خوڵقاندووە. بەڵام ئەوڕۆکە مرۆڤی مۆدێرن لەبەردەم هەڕەشەیەکی ڕژدی بوونەوەرێکی ڤایرۆسیدایە، ڕەنگە ئەمە یەکەمجار نەبێت مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی درم و پەتایەکی ئاوا کوشندەو مەترسیدار بووبێتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بەخێرایی و تەشەنەسەندنی لە زیاتر لە 150 وڵات و هەرێمی جیهاندا جێی تێڕامان و وردبوونەوەی زیاترە.
ئایا مرۆڤی مۆدێرن لەبەردەم چ کارەساتێکدایە؟ ڕەهەندە شارستانی و فیکرییەکانی ئەم نەهامەتییە چین و چ کاریەگرییەکی خستۆتە سەر ژیانی شارستانی و کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان؟
بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە مرۆڤایەتی توشی شۆک کردووە یان نا؟ ئایا مرۆڤایەتی لەم ئەزموونەوە دەبێت بە جۆرێکی دیکەی شارستانی و پتر مرۆڤدۆستانە و ژیاندۆستانە بیربکاتەوە یان کارەساتێکەو تێدەپەڕێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەو وروژاندنی کۆمەڵێک پرسی هاوپەیوەند، ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی لەگەڵ نوسەر و ڕوناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمیندا سازکردووە.
دەقی وتووێژ لەگەڵ ئیسماعیل حەمە ئەمین:
Your browser doesn’t support HTML5