ئاماری نوێی توشبووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە

له‌ سنوری پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 6 حاڵه‌تی توش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یه‌ندران و پێنج كه‌سیان هاوڵاتی خانه‌واده‌یه‌كن و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌شیان پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌ و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوڵاتی دیكه‌دا هه‌بووه.‌


دکتۆر ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م هاوڵاتیه‌كان خراونه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ جۆرێك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كان نادیارن.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت له‌ ئیستادا گه‌ڕان به‌ شوێن به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ دا ده‌ستپێكراوه‌ ‌ و ڕێژه‌یه‌كی زۆریشن.


نوخشه‌ ناسیح، قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، ڕێوشوێنه‌كان توند ترده‌كه‌ن‌ و هێزه‌ ئاسایشیەکانیان لە سەقام و کۆڵانەکانی شارەکەدا داناوە.‌

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌نگی ئه‌مریكا، هەروادێ و ڕێژه‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆناله‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ترده‌بیته‌وه‌، و به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش دواكارن له‌ هاوڵاتیان هه‌ركه‌سێك كه‌ به‌ركه‌وتنی هه‌بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌كه‌ پێویسته‌ به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندی به‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه‌ بكات.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی فەرحان هەورامانی لە هەڵەبجەوە