عەلی شاکریی: ئاماری قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێران بڵاویان دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین

سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان کۆڤید-19 لە زۆربەی وڵاتانی جیهان و هەرێمە جیاوازەکاندا بڵاوبۆتەوە بەڵام زۆربەی هەرەزۆری ئەو وڵاتانە ڕێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر.

یەکێک لەو ڕێوشێنانە کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتر و بە هاناوە چوونی توشبووانی ڤایرۆسەکەن؛ بەڵام لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێ لە دامەزراندن و کاری نەخۆشخانەیەکی خۆبەخش دەگیرێت کە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور وەک هاودەنگی و بە هاناوەچوون ڕۆیشتوون بۆ ئێران.

کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ناهێڵن دەستبەکار بن و نەخۆشخانەکەیان دابمەزرێنن.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا بۆ تیشک خستنەسەر ئەو پرسە وتووێژی لەگەڵ چالاکوان عەلی شاکریدا کردووە کە دانیشتوی فەڕەنسایە

عەلی شاکریی دەڵێت "ئێران داوای یارمەتی لە جیهان کردووە و کۆمەکی زۆریش کراون، لەم ڕۆژانەدا 20 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە نێردراوە بۆ ئێران."

سەبارەت بە ڕێگرییەکانی ئێران لە پزیشکانی بێ سنور، عەلی شاکری دەڵێت، "حکومەتی ئێران نەیانهێشت پزیشکانی بێ سنور نەخۆشخانەیەک بۆ خەڵکی ئێران دابمەزرێنێت."

لەسەر هەوڵەکانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوریش دەڵێت "ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور پێشتریش لەئێراندا ئامادەییان هەبووە و ساڵانێکی ئێجگار زۆریشە هاوکاری خەڵکی ئێران دەکەن وەک ئەوەی لەسەروەختی بومەلەرزەکان و لافاوەکاندا بینراون."

بەڕێز شاکری دەشڵێت "پزیشکانی بێ سنور وەک رێکخراوێکی نێونەتەوەیی لەهەموو جیهاندا چالاکیان هەیە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عەلی شاکری